پەیامی إتحاد العلماء بۆ جەژنی ڕەمەزان

یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی إتحاد العلماءدا هاتووە:
"ستایش بۆ پەروەردگارمان کە بە بەسەربردنی مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژوو و عیبادەتدا دەرفەتی ئەوەی پێداین خۆمان لە گوناهەکانمان پاک بکەینەوە و ڕێگەی پێداین بگەینە ڕۆژی خۆشی جەژن.
جەژنەکان یەکێکن لە نیعمەتەکانی کە خودای گەورە بە ئێمەی بەخشیوە. تێپەڕاندنی جەژنەکان بەم هەست و بیر و خۆشییە عیبادەتە. داوا لە پەروەردگارمان دەکەین ئێمەی بکاتە لەو کەسانەی کە بە حەقەکەی سوود لە بەرەکەت و مەعنەویاتی ڕەمەزان وەردەگرن و داوا دەکەین کە ئەم جەژنەی کە وەک دیاریێکی ئەم مانگەی پیرۆزە ببێتە وەسیلەی مەغفیرەت.
ئێمە وەک ئوممەت لەم ڕۆژانەدا هەم لە ناو خۆشی هەمیش لە ناو غەمگینیدایین. لە لایێک بەهۆی دۆخی غەززە و وڵاتانی دیکەی ئیسلام غەمگینین. لە لایێکیش بەهۆی ئەو دیاریەی خودا بە ئێمەی بەخشیوە خۆشحالین. 'بێژە: لەو چاکە و بەزەییە - کە خوا دەربارەی ئێوەی کرد - کەیف خۆش بن؛ کە ئەمە لە هەر شتێکی وەکۆی دەکەن هێژاترە.' (یونس-٥٨)
وەک إتحاد العلماء پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان دەکەین و داوا لە پەروەردگارمان دەکەین کە خۆشی، خۆشحالی و سەرکەوتن بۆ هەموو جیهانی ئیسلام و گەلەکەمان بهێنێت. جەژنەکەتان پیرۆز بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."