لە ڕحا ٣ کرێکار لە ژێر خاکدا مانەوە و گیانیان لەدەستدا

لە شارۆچکەی سەرێکانیی پارێزگای ڕحا ٤ کرێکار لە ژێر خاکدا مانەوە و ٣یان گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بریندار بوو.
رووداوەکە لە گەڕەکی باغچەلیئەولەری شارۆچکەی سەرێکانی پارێزگای ڕحا رووی دا.
بە پێی زانیارییەکان، ٤ کرێکار لەکاتی دروستکردنی رێوڕەوی ئاوەڕۆ لە ژێرخاکدا ماون.
هاوڵاتیان هەوڵیان دا کە کرێکاران رزگار بکەن و تیمەکانی فڕیاگوزاری و تەندروستیان ئاگادار کرد.
حەسەن شلداک پارێزگاری ڕحا سەبارەت بە رووداوەکە باسی لەوە کرد، کرێکارەکان لە کاتی دروستکردنی ژێرخانی باڵەخانەیەک لە ژێر خاکدا ماون.
کرێکارەکان لە ژێر خاک دەرێنران و گواسترانەوە نەخۆشخانە بەڵام ٣ کرێکار لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانیان لەدەستدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."