بانگێشتی کاروانی ئومێد لەبارەی غەززە: دەستی هاوکاری بە لای براکانمان درێژ بکەین

دەزگای کاروانی ئومێدی باتمان راگەیاند گەلی غەززە لە دەست برسێتی دەناڵن و بانگێشتی کرد کە خوشک و برا غەززییەکانمان بە تەنها نەهێڵین.
نورالدین تەیمور سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی باتمان سەبارەت بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە بانگێشتی هاوکاری کرد.
تەیموور ئاماژەی بەوە کرد کە برسێتی لە غەززە گەشتووە ئاستێکی نەبینراو و گەلی غەززە لە دەست برسێتی دەناڵێت.
ناوبراو وتی، "دڵەکەمان دەسووتێت. شەو و ڕۆژمان غەززەیە. ئیتر قسە بێ واتا دەمینێت. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە لە وەحشیەت و جینۆساید. نامەوێت بانگێشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەم دەمەوێت بانگێشتی مسوڵمانەکان و مرۆڤەکان بکەم. غەززە بە تەنها نەهێڵن."
"بەردەوام بین لە هاوکاری"
تەیمور لە بەردەوامی وتی، "لەم دۆخەدا ئێمە ناتوانین ئاسوودە بین. ناتوانینی حیسابی ئەمە بە خودا بدەین. تکایە، واز لە هاوکاری نەهێنین. بەردەوام بین لە هاوکاری. ئەگەرچی دەروازەکان داخراون بەڵام بە گەلەکەمان رادەگینین کە بێ هەڵوێست نابین. کاروانی ئومێد لەگەڵ خوشک و برا فەلەستینی و غەززییەکانە. دوای ئاگربەست دووبارە هێرش دەستیپێ کرد و فەریاد و هاواری منداڵەکانمان، دایکەکانمان، خوشکەکانمان گەشتووە ئاسمان. خوشک و براکانمان لە دۆخێکی زۆر دژواردایە. پێویستییان بە هاوکاریێکی بچووکیش هەیە. ئەوان بە تەنها نەهێڵین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."