مەلا مزگین: کاتێک تورکەکان و کوردەکان ئاڵای جیهادیان هەڵگرت بوونەتە گەورەکانی جیهان

مەلا محەمەد بەشیر ڤارۆل ناسراو بە مەلا مزگین لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە جزیر وتی، "لە مێژوودا دەبینین کە هەموو کاتێک تورکەکان و کوردەکان ئاڵای بەرخۆدان و جیهادیان هەڵگرتووە و بوونەتە گەورەی جیهان و کاتێک وازیان هێناوە لە دوادا ماون."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر رێکدەخات، ئەمساڵ یەکەم بەرنامەکەی لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ رێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری هەزاران کەس بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" بەڕێوەچوو.
مەلا محەمەد بەشیر ڤارۆل ناسراو بە مەلا مزگین یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
مەلا مزگین ئاماژەی بەوە کرد کە پێگەیەکی تایبەتی جزیر لە مێژووی ئیسلامدا هەیە و وتی، "جزیر لە دڵەکەماندا شوێنێکی گەورەی بۆی هەیە. چونکە لە مێژووی ئیسلام شوێنێکی تایبەتی هەیە. چونکە جزیر شوێنی بەرەکەت، عشق و زانستە. جزیر هەموو کاتێک بە شەرەف ناسراوە. بە عیزەت، نامووس، عیلم و مەعریفەت ناسراوە. بۆیە کاتێک دێینە جزیر هەست بە جۆش و خرۆشێکی تایبەت دەکەین. بە تایبەت لە سەدەی کۆتاییدا کەسێک وەک شێخ زەکی هاتووە و بۆ هاوکاری دینی ئیسلام، بۆ عیزەتی ئیسلام و گەلی کورد شەهید بووە. ئەمەش بۆ جزیر شەرەفێکی گەورەیە و بۆ قاتیلەکانی خاڵێکی ڕەشە لە سەر دەموچاویان."
مەلا مزگین لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی کورد لە مێژووی ئیسلامدا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و وتی، "شوێنی تایبەت بۆ میللەتی کورد لە مێژووی ئیسلامدا هەیە. میللەتی کورد هەموو کاتێک بە عیزەت و شەرەف ناسراو بووە. میللەتی کورد لە مێژوودا هەموو کاتێک بە ئازایەتی، نامووس، غیرەت، عیززەت و شەرەف ناسراو بووە. هەموو کاتێک خاوەنداری لە دینی خودا و پێغەمبەرەکەی کردووە. بەڵام هەنێک ڕووڕەش دەیانەوێت ئەم شەرەفە لە ناو ببەن. ئەم گەلە هەموو کاتێک خاوەنداری لە ژێردەستەکان کردووە. هەموو کاتێک لە دژی زاڵم و ئیمپریالیستەکان راوەستاوە. ئەمڕۆ ئیمپریالسیتەکان دەیانەوێت ئەم گەلە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان وەک ئامێرێک بەکار بهێنن. دەیانەوێت ئەم میللەتە بۆ ستەم و کوفری خۆیان بکنە ئامێر. بەڵام سوودی نییە. هیچ کات لە ئامانجەکەیان سەرکەوتوو نابن. چونکە ڕۆحی گەلی کورد، دڵ و خوێنی گەلی کورد ئیسلامە. هەر چەندە هەوڵیش بدەن ناتوانن ئەم گەلە لەم شەرەفە دوور بخەن. ناتوانن ئەم گەلە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکنە ئامێرێک. منداڵەکانی باپیرەکانی پاک و تاهیر هیچ کات نابن ئامێرێک بۆ کوفر و ستەم و بی عەدالەتی و بی غیرەتی. ئایینی ئەم گەلە ئیسلامە. هیچ کەس هیچ کات ناتوانێت ئەم گەلە لە خودا، پێغەمبەرەکەی، دینەکەی، شەرەف و نامووس دوور بخات."
"مێژووکەمان مێژووی شەرەف و عیززەتە"
مەلا مزگین وتی، "خوشک و برایان، خاوەنداری لە خۆمان بکەین. مێژووکەمان مێژووی شەرەف و عیززەتە. ئەم شەرەف و عیززەتە بپارێزین. خۆمان نەکەین ئامێرێک بۆ چەند خاین و خۆفڕۆش. هەوسارەکەمان نەدەینە دەستی خاینەکان و با هەموو کاتێک هەوسارەکەمان لە دەست خودای عیزەت، پێغەمبەرەکەی و دینەکەیدا بێت. حەمد بۆ خودا کە تاوەکو ئەمڕۆ ئەمەمان پاراستووە و بەردەوام دەبین لە پاراستن."
مەلا مزگین لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە پێغەمبەرەکان هەموو کاتێک لە بەرامبەر زاڵمەکان سەریان هەڵداوە و وتی، "خودا پەروەردگاری جیهانەکانە. هەر کەسێک خۆی بە بەندی خودا بەستووە بەرز بووە. هەر کەسێک وازی لە بەندی خودا هێناوە و خۆیان رادەستی بەندەکانی پیسی کردووە سەریان نزم بووە. پێغەمبەرەکانی خودا هەموو کاتێک لە بەرامبەر ستەمکاران سەریان هەڵداوە. هەموو کاتێک خاوەنداریان لە مەزلووم و ژێردەستەکان کردووە. دینی ئیسلام دینی مەزلوومەکانە. خودا بۆ هەموو قەومێک پێغەمبەر ناردووە. هەموو کاتێک پێغەمبەرەکان لە دژی زاڵمەکان وەستاون. تەماشاکەن، حەزرەتی ئیسلام لە بەرامبەر نەمروودی ستەمکار، حەزرەتی مووسا لە بەرامبەر فیرعەونی ستەمکار، پێغەمبەرەکەمان لە بەرامبەر ئەبوجەهل، روومییەکان و ساسانییەکان سەریان هەڵدا. هەر کەسێک خاوەنداری لە مەزلوومەکان کردووە عیزەت و شەرەفی بە دەستهێناوە. هەرکەس خۆی بەم بەندە بەستووە سەربڵند بووە. عەرەب پێشتر قەومێکی ژێردەست بوو. ئەوان زەلیل و جاهیل بوون. خودا پێغەمبەری نارد و ئەوان سەربەرز بوون."
مەلا محەمەد بەشیر لە بەردەوامی لەبارەی خزمەتی تورک و کورد بە ئیسلام وتی:
"تورکەکان پێشتر کۆچەر بوون، پەریشان و جاهیل بوون. کەسانێک وەک عوسمان غازی ئاڵای ئیسلام و جیهادیان هەڵگرت. خاوەنداریان لە دینی خودا کرد و ٦٠٠ ساڵ دەسەڵاتدار بوون. خودا ئەوانی سەربەرز کرد. کاتێک وازیان لە بەندی خودا هێنا و خۆیان رادەستی کەسانێکی وەک خۆیان کرد، هەوساریان دایە دەست ئەورپییەکان و ئیمپریالسیتەکان سەریان نزم بوو و لە مێژوودا لە ناوچوون.
کوردیش پێشتر قەومێکی جاهیل بوو. پێشتر دەوڵەتەکانی روومیەکان، بیزەنتییەکان و ئێرانیەکان ئەوان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکار دەهێنا. بەڵام کەسانێک وەک سەلاحەدین ئەیوبی ئاڵای ئیسلام و جیهادیان هەڵگرت، خودا ئەوانی سەربڵند کرد و بوونەتە خاوەن دەوڵەت. بەڵام کاتێک وازیان لە بەندی ئیسلام هێنا بوونەتە ژێردەست و نزم بوون."
"ئەگەر کەسێک داوای عیززەت دەکات با بزانێت عیززەت لە لای خودایە"
مەلا مزگین لە بەردەوامی وتی، "رێگای چارەسەری ئیسلامە، خودایە، پێغەمبەرەکەیە. چارەسەریێکی دیکە نییە. هەر کەسێک پشت بە خودا ببەستێت عەزیز دەبێت. ئەگەنا زەلیل دەبێت. چونکە خودا پەروەردگاری جیهانەکانە. خودا یارمەتی هەر کەسێک بدات سەربڵند دەبێت. هیچ کەس بە کۆیلایەتی زاڵمەکان و ئیمپریالیستەکان سەربڵند نەبووە."
مەلا مزگین لە کۆتاییدا وتی، "ئاگامان لە خۆمان هەبێت. با شێخەکانمان، ئاغاکانمان، مەلاکانمان، زاناکانمان، پێشەوایی بۆ گەلەکەیان بکەن. با رێگە نەدەن قەومەکانیان بکەونە ناو دەستی زاڵم و دوژمنەکان. کاتێک خودا پرسیار لەوان بکات، ئەوان شوانەکانی ئەم گەلەن، خاوەنداری لە گەل و میللەتەکەیان بکەن. با لە زاڵم و ئیمپریالسیتەکان نەترسن. چونکە خودا لەگەڵیانە. کاتێک خاوەنداری لە گەلەکەتان بکەن خودا یارمەتیدان دەدات. کاتێک ئەم کارە نەکەن دەبنە بەندەی خاینەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەندامانی إتحاد العلماء سەردانی دوکاندارەکانی دیاربەکر کرد و بانگێشتیان کرد کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بکەن کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.
وەقفی ئەڤیدارێن پێغەمبەر بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."