هاوڵاتیان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە جزیر کردبوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد

هاوڵاتیان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە جزیر کە بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێخکرابوو کردبوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد و وتیان کە نابێت واز لە غەززە بهێنرێت.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر رێکدەخات ئەمساڵ یەکەم بەرنامەکەی لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ رێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی بەڕێوەچوو. هاوڵاتیانی کە بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو سەبارەت بە هەست و رامانەکانیان لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
"دەبێت ئیتر بە کردەوە دەستبەکار بێت!"
یەکێک لە بەشداربووان بە ناوی ئەمین یامان وتی، "هەستەکانم وەسف ناکرێن بەلکو دەبێت ئەزمون بکرێن. تەنها ئەو کەسانەی وەرن و بەشداری لە بەرنامەکە بکەن دەتوان هەست لە رامانەکانم بکەن. ئێسا ئێمە بۆ لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا هاتینە ئێرە، ئێستا خۆشحالین بەڵام لە لایەکی دیکە براکانمان لە غەززە بۆردومان دەکرێن و گیانیان لەدەستدەدەن. هەڵبەت بۆ ئەوان غەمگینین. دەبێت ئیتر کۆتایی بە ستەمەکە بهێنرێت و موداخەلە بکرێت. بانگێشتی بەرپرسان دەکەم؛ ئیتر بە کردەوە دەستبەکار بن."
"لێرە کەشوهەوایەکی زۆر خۆش هەیە"
ئادەم گەشگەل ئاماژەی بەوە کرد کە بەرنامەکانی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە ئەنجامی "تێگەشتن و ژیان بە پێی سوننەتی حەزرەتی پێغەمبەر" رێکدەخرێن کەشوهەوایەکی زۆر خۆشی هەن و وتی، "لێرە کەشوهەوایەکی زۆر خۆش هەیە. داوا دەکەین ئەم جۆرە بەرنامەکە بەردەوام بن. دەبێت بە تایبەت گەنجەکان بەشداری لەم جۆرە بەرنامەیانە بکەن. ما شاء الله، بەرنامەیەکی زۆر جوانە."
"خودا ئەم ڕۆژانە بکاتە وەسیلەی سەرکەوتنی قودس"
عبدالکریم ساکا ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ خانەوادەکەی بەشداری لە بەرنامەکە کردووە و وتی، "بە ئیزنی خودا هەموو ساڵێک بەشداری لەم بەرنامەیانە دەکەین. خودا ئەم ڕۆژانە بکاتە وەسیلەی سەرکەوتنی غەززە. چونکە گەلی ئێرە دیندارە. بۆیە ژمارەیەکی زۆر کەس بەشداریان لە بەرنامەکە کردووە. هەموو ساڵێک چاوەڕوانی بەرنامەکە دەبین."
"بە وەسیلەی ئەم جۆرە بەرنامەیانە فێری ژیانی پێغەمبەر دەبین"
عبدالله گۆزونگو وتی، "٦-٧ ساڵە هەست بەم جۆش و خرۆشە دەکەین. تاوەکو ئێستا لە ئیستانبوول و دیاربەکر رێکدەخرا. ئەمساڵ لە جزیر رێکخرا، خۆشحالین. وەک جەژنی قوربان و رەمەزان پیرۆزبایی دەکەین. خودا لە ئەڤیندارێن پێغەمبەر رازی بێت. بە وەسیلەی ئەم جۆرە بەرنامەیانە فێری ژیانی پێغەمبەر دەبین. خودا بە وەیسلەی ئەم بەرنامەیانە گەلەکەمان لە خەوی غەفلەت هەستێنێت. چەند ساڵێکە لە غەززە و فەلەستین بۆمب دەبارێت. والله، خودا لێپرسینەوەی ئەمە لەگەڵمان دەکات. بۆیە دەبێت خاوەنداری لەوان بکەین. لە هەر بوارێکدا بێت دەبێت پشتگریان بکەین. خودا سەرکەوتن نەسیبیان بکات. لە نزیکترین کاتدا نفرینی لە ئیسرائیلی و جووەکان بکات. خودا ئێمەی لە سەر رێگای قورئان و سوننەت بهێڵێت و ئەم ڕۆژانەمان زیاتر بکات و یەکێتی نەسیبمان بکات."
"بەردەوام بین لە بایکۆتکردنی کاڵاکانی سەهیۆنییەکان!"
ڕزا کۆلومان وتی، "بۆ جۆشی موحەممەدی لێرەم. بۆ یادکردنی جواترین رێبەر و تاکە پێشەوا حەزرەتی موحەممەد لێرەم. وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش هەست بە هەمان جۆش و خڕۆشە دەکەیم. لێرە جۆش و خڕۆشێکی زۆر جوان هەیە... هەموو شتێکی جوان لێرە هەیە. دەمەوێت بۆ خوشک و برا غەزییەکانمان بانگێشتی تەواوی مرۆڤایەتی بکەم؛ با هەموو کەس سەریان هەڵدن. با کەسێک نەبێتە هاوبەشی ئەم ستەمە. بەردەوام بین لە بایکۆتکردنی کاڵاکانی سەهیۆنییەکان.!"
"نابێت هیچ کات واز لە غەززە بهێنرێت"
محەمەد گۆکگوز ئاماژەی بەوە کرد کە کەشوهەوای مەعنەوی بەرنامەکانی مەولودی نەبی زۆر خۆشە و وتی، "دەبێت هەموو کەس بەشداری لەم جۆرە بەرنامەیانە بکەن. چونکە ئەم بەرنامەیانە بۆ لەدایکبوونی پیرۆزی پێغەمبەرمان (درودی خودا لە سەر بێت) رێکدەخرێت. خودا لە ئامادەکارانی بەرنامەکە رازی بێت. جگە لەوەش، بە تەواوی نائەخلاقییە کە ئێمە بە باشی بخەوین لە کاتێکدا براکانمان لە غەززە بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن. دەبێت هەموو کەس هاوکاری غەززە بکەن. ئەگەنا سبەینێ خودا لێپرسینەوە لەگەڵمان دەکات و ناتوانین حیسابەکەی بدەین. ئەگەر لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکە بێ دەنگ بین، رژێمی داگیرکەر کە ئەمڕۆ لە فەلەستین مسوڵمانەکان دەکوژێت سبەینێ جینۆسایدی لە ئێمە دەکات. هەرچی لە دەست بێت دەبێت بکرێت. نابێت هیچ کات واز لە غەززە بهێنرێت. هەروەها دەبێت هەموو کاڵاکانی سەهیۆنییەکان بایکۆت بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."