جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار: دەبێت لە دژی سەهیۆنییەکانی هێزی هاوبەش پێکبهێنرێت

شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "دەبێت لە دژی هێرشکاری سەهیۆنییەکان لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە هێزێکی بەرگری و کاریگەر پێکبهێنرێت."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕاسێکی میدیایی رێکخست.
دەمیر لە کۆنفڕاسەکە باس لە چەند پرسێکی ڕۆژەڤ وەک باجەکانی ئەمریکا، هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا و غەززە و بانگێشتی یەکێتی زانایانی فەلەستین لەبارەی "هەینیی تەکبیر" کرد.
دەمیر لە سەرەتای راگەیەندراوەکە پشتگری خۆیان بە بانگێشتی یەکێتی زانایانی فەلەستین لەبارەی "هەینی تەکبیر" راگەیاند و دواتر باس لە پرسەکانی ڕۆژەڤ کرد.
تەواوی راگەیەندراوەکەی شاهزادە دەمیر:
زەربەی نوێی گومرگی لەلایەن باندی جیهانی ئەمریکاوە
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی دووبارەی نیزامی تاکلایەنی جیهانی ئیتر تەنها بە فڕۆکەکانی جەنگی نە بەلکو بە گەماڕۆکانی ئابووری و سزاکانی بازرگانی بەردەوامە. بڕیارەکانی کۆتایی لەبارەی باجی گومرگی تەنها لەبارەی بازرگانی نە بەلکو هەڕەشەیەکی راستەخۆیە سەر گەلانی کە لە دوای سەربەخۆییدانە. ئەم بڕیارانە زۆرترین کاریگەری لە سەر ئەو وڵاتانە دەبێت کە بەهۆی جەنگ و کارەساتەکانی سروشتی ئابووریان ڕوخاوە دەبێت.
قسەکانی ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی شاهزادەی جێگری بەحرێن "٧٠٠ ملیار دۆلارتان هەیە. ئەمە بۆ ئێوە پارەیەکی زۆرە. لەکاتێکی نزیکدا سەردانتان دەکەین.' بە کورتی باس لە سیاسەتی نوێی ئەمریکا دەکات.
ئەم قسەیانە راگەیاندنی ئاشکرای ئیمپریالیزم و زۆرداری ئابووریە. هەڕەشەیەکی راستەخۆیە سەر جیهانی ئیسلام و راگەیاندنی زاڵبوونە.
سامانی ملیارها دۆلاری جوگرافیای ئیسلام کارگەکانی چەک زیندوو دەهێلێت کە بۆمبەکانی کە سەر مسوڵمانەکان دەبارێت دروست دەکەن. ملیارها دۆلار بەو چەکانە دەدرێت کە لە شەڕی جینۆسایدی سەر غەززەش بەکار ناهێنرێت و ئەوانەی ناوچەکەمان کردوونەتە وەک دەریاچەی خوێن دەوڵەمەند دەکات.
ئایا ئیتر کاتی رزگاری لەم زیللەتە نەهاتووە؟ دەبێت وڵاتانی ئیسلام یەکێتییەکانی بەهێزتر پێکبهێنن و لە بازرگانیوە تاوەکو تیکنۆلۆجیا، لە بەرگریوە تاوەکو وزە، هاوکارییەکانی فراوان دروست بکەن. چونکە بەرخۆدان تەنها بژاردەیەک نییە؛ تاکە رێگای پاراستنی عیززەت، روومەت و ئایندەیە.
هێرشەکانی سەر غەززە
راگەیەندراوی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی تیرۆری سەهیۆنی لەبارەی دامەزراندنی 'رێوڕەوی دووەمی فیلادێلفیا' لە غەززە ئاستی نوێی جیاکردنەوەی رەفەح بە گشتی لە کەرتی غەززە و پلانی نوێی داگیرکردنی ناوچەکەیە. ئەم هەنگاوە پلانی ئاشکرای هەوڵی ئیلحاقکردن و گواستننەوەی زۆرەمڵێی دانیشتوانە.
رژێمی تیرۆری سەهیۆنی بە متمانە لە پشتگری سیاسی و سەربازی ئەمریکا بە شێوەی سیستماتیک رێککەوتنەکانی ئاگربەست پێشێل دەکات و هەم لە ئاسمان، هەم لە وشکانی هێرشەکانی زیاد دەکات و راستەخۆ ژیانی غەززە دەکاتە ئامانج.
رژێمی تیرۆری سەهیۆنی چەندین جار دانی بەوە ناوە کە ئامانجەکەی ئەوەیە دەستی بە سەر غەززەدا بگرێت، ژێرخانییەکەی لەناو ببات و گەلەکەی بە شێوەی هەمیشەیی دوور بخات. لەم قۆناغە کە بە ئاشکرا هەڕەشە لە میسڕ دەکرێت، رێگری لە گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەکرێت و مەدەنییەکان رووبەرووی برسێتی دەکرێن.
ئەمە بۆ تەواوی ئەکتێرەکان خاڵێکی وەچەڕخانە. ئەوانەی ئێستا دەستبەکار نەبن بەرپرسیار دەبن. تەواوی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بە تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت هەرچی زووە موداخەلە بکات، رێوڕەوەکانی مرۆیی بکرێنەوە ئەگەر پێویست بێت هێز بەکار بهێنرێت و لە دژی ئاوارەکردنی گەلی غەززە بوەستێت.
دەبێت رێخراوی هاوکاری ئیسلامی بەپەلە کۆببێتەوە و بۆ کردنەوەی رێوڕەوەکانی مرۆیی رێگاکانی فشاری سەربازی، سیاسی و بازرگانی بە شێوەی چالاک بەکار بهێنێت. دەبێت رێکخراوەکانی وەک دی-٨، ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو کۆتایی بە رێککەوتنەکانی بارزگانی، وزەیی و ئاسایشی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنن. دەبێت وڵاتانی ئیسلام سندووقێکی هاوبەشی دارایی دروست بکەن و دووبارە ئاوادانکردنەوەی غەززە و هاوکاریی بە غەززە و رێگری لە ئاوارەبوونی گەلی غەززە بخەنە ژێر گەرەنتی.
ئەمە تەنها بانگێشتێک یان بژاردەیەک نییە، ئەمە ئەلزەمیەتێکە. ئەگەر رێگری لە پلانی داگیرکاری و تەبعیدی غەززە لە لایەن رژێمی تیرۆری سەهیۆنی نەکرێت، زیان نەک تەنها بە یاساکانی نێودەوڵەتی دەگات بەلکو هەروەها بە بەهاکانی مرۆیی دەگات و رێزی جیهانی ئیسلامی لەناو دەچێت. ئەوانەی ئەمڕۆ دەستبەکار نابن دەبنە هاوبەشی جینۆسایدەکە.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەر سوریا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە هێرشەکانی کۆتایی سەر سوریا پلانی داگیرکردنی ناوچەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا خستووە بواری جێبەجێکردن. هێرشەکانی ئاسمانی سەر دیمەشق، حەما و حومس نەک تەنها بۆ سەر ئامانجەکانی سەربازی ئەنجام دەدرێن بەلکو راستەخۆ هەنگاوێکن بۆ لەناوبردنی سەروەری سوریا. سەهیۆنییەکان رایانگەیاندووە کە دوای سوریا نۆرەی عێراق دێت؛ بە تورکیا دەڵێت کە 'لە سوریا کاریگەر نەبن' و بەم شێوەیە راستەخۆ هەڕەشە لە تورکیا دەکات.
ئەم قسە و کردەوەیانە بە ئاشکرا نیشانیان داوە کە سەهیۆنییەکانیان ئامانجیان پارچە پارچە کردن، لازاوکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خستنە ژێر کۆنترۆلی خۆیەتی. سەرچاوەی ئەم وێرەکیەش بێدەنگیی وڵاتانی ناوچەکەیە.
رژێمی تیرۆری سەهیۆنی هەوڵ دەدات تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی جیۆپۆلیتیک و ئاسایشی بخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆی. هەڕەشەی 'لە سوریا چالاک نەبن' بۆ سەر تورکیا بە ئاشکرا نیشان دەدات کە ئەم گەماڕۆیە تاوەکو ئەنقەرە درێژ دەبیت.
دەبێت بە بێ دەرەنگخستنەوە ئەم هەنگاوانە لە دژی ئەم دۆخە بخرێنە بواری جێبەجێ کردن:
دەبێت لە دژی هێرشکاری سەهیۆنییەکان لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە هێزێکی بەرگری و کاریگەر پێکبهێنرێت. ئامێرەکانی سەربازی کە لایەن سەهیۆنییەکان لە ناو براون دەبێت بە هەوڵێکی هاوبەش نوژەن بکرێن و پشتیوانی بە بەرگری ئاسمانی سوریا بدرێت.
دەبێت لە دژی سەهیۆنییەکان لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە بە پێشەوایی تورکیا پلاتفۆرمی گەماڕۆی ئابووری و سیاسی دامەزرێنێت.
دەبێت رێکخراوەکانی وەک هاوکاری ئیسلامی، دی-٨ بەپەلە کۆببنەوە و بە بڕیارێکی هاوبەش کۆتایی بە چالاکییەکانی سەربازی ئەو هێزانە بهێنن کە پشتیوانی لە فراوانخوازی سەهیۆنییەکان دەکەن.
دەبێت ئیتر لەوە تێبگەن کە ئیدانەکردن و بانگێشتکردن بەس نییە. ئەم هەڕەشەیە ئامانجەکەی تەنها فەلەستین نییە بەلکو سەروەری سوریا، عێراق و هەروەها تورکیایە." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."