سەرۆکی دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری عەنتاب: کۆتایی بە تەنهایی غەززە بهێنن

محەمەد عەتا یاچین سەرۆکی دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری عەنتاب لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە عەنتاب وتی، "خەڵکی غەززە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، ئێستا نۆرەی ئێمەیە! با پشتیوانی بەرخۆدان بکەین و پێکەوە بنیاتنانی غەززە بگرینە ئەستۆ."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر رێکدەخات ئەمڕۆ لە بە بەشداری هەزاران کەس لە عەنتاب بەرنامەیەکی رێکخست.
بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی وتارەکان و سروودەکان بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن ئەحمەد هایتا دەستیپێ کرد و دواتر محەمەد عەتا یاچین وتاری سڵاودانەوەی پێشکەش کرد.
یاچین لە سەرەتای وتارەکەی ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ئوممەت کرد و وتی، "درود بۆ شوێنکەوتوانی ڕێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد (د.خ) کە لە مەککە و لە بەرامبەر جولەکەکانی مەدینە سەری نزم نەکرد و بە عیزەتەوە بەرەنگاری بوون. ئەمڕۆ دڕندەیی و ستەمێکی گەورە لە جوگرافیای موسڵماناندا هەیە. ئێمە بە چاوی خۆمان بینیمان دونیا چەندە بێ مەرحەمەت و بێ ویجدانە."
"ئەمە شەڕێکی فورقانە!"
یاچین لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە بەرخۆدانی غەززە شەڕێکی ئاسایی نییە و تێکۆشانێکی مێژووییە کە حەق و باتیل لە یەکتر جیا دەکاتەوە و وتی، "ئەمە شەڕێکی فورقانە. حەماس، جیهادی ئیسلامی، گەلی غەززە و بەرخۆدانی مزگەوتی ئەقسا ئوممەتی خەوتوو لە خەو هەتاندووە. ئیتر نەک تەنها مسوڵمان بەلکو نامسوڵمانەکانی بەویجدانیش دەنگیان لە بەرامبەر ئەم وەحشەتە بەرز دەکەن."
"غەززە بە تەنیا مایەوە؛ ئێستا ئێمە بەرپرسیارین"
یاچین لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئاستی نێودەوڵەتی خاوەنداری لە بەرخۆدانی غەززە ناکرێت و وتی، "بینیمان سزاکانی دادگا نێودەوڵەتییەکان هیچ کاریگەرییەکی نییە. گەلی فەلەستین بە تەنیا مایەوە، بەڵام هەر ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکرد. ئەمڕۆ ئەرکی ئێمەیە شارە وێرانبووەکانیان ئاوەدان بکەینەوە. ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە ئەستۆی ئێمەیە."
"موجاهیدەکانی غەززە مامۆستاکانی ئێمەن"
یاچین لە بەردەوامی وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە خۆڕاگرانی غەززەیی بۆمان نموونەن و وتی، "موجاهیدانی غەززە کە باشترین نموونەی پاکی و خۆفیداکردنەوەیان داناوە، بۆ هەموومان مامۆستان. ئیسماعیل هەنیە و یەحیا سینوار و محەممەد زەیف و هەموو شەهیدان روومەتی ئەم ئوممەتەن."
"بانگەواز بە گەلانی مسوڵمان: بەرگری لە خۆڕاگری بکەن"
یاچین لە کۆتاییدا بانگێشتی ئوممەتی ئیسلام کرد و وتی، "ئێمە بانگەواز بۆ گەلانی موسڵمان دەکەین: پشتیوانی هەموو ئەو کەسانە بکەن کە دژی سەهیۆنیزم و ئیمپریالیزم دەجەنگن. سڵاو لە خەڵکی عەنتاب! مسوڵمانانی غەززە خۆڕاگریان کرد، ئێستا چاوەڕێی بەرخۆدان لە ئێمەش دەکەن. بایکۆت بەرخۆدانێکە، ڕژانە سەر شەقامەکان بەرخۆدانێکە. لەبیرتان بێت هەموو موسڵمانێک کە یادی غەززە بکاتەوە لە بەرخۆداندایە. بە ئیزنی خودا ئەو ڕۆژە نزیکە کە شان بە شان لەگەڵ خەڵکی غەززە لە بەرەکانی شەڕدا شەڕ بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."
بەرنامەکانی مەولود لە باتمان و عەنتاب کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوون بە خوێندنی پەیامی مەولود کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "پێویستە سەهیۆنییەکانی خاوەن دوو هاوڵاتی لە تورکی دەربکرێن. ئێمە ئەو نامانەوێت ئەو سەهیۆنییانەی بەشداریان لە جینۆساید کردوون لە نێوانمان بن."