پەرلەمانتاری حەماس: مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئەم جەماوەرەی لێرەیە

مەروان ئەبو راس پەرلەمانتاری حەماس و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی جیهانی زانایانی فەلەستین لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر وتی، "خوشک و برایان! مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە، ئەقسا بانگێشتتان دەکات. ئەم جەوارەی لێرە کۆبوونەوەتە لە مزگەوتی ئەقساش کۆببەن. مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە."
بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر رێکخراوە بە تەواوی جۆش و خرۆشەکەی لە مەیدانی نەورۆزی دیاربەکر بەردەوامە.
بەرنامەکە بە بەشداری دەیان هەزار کەس و ژمارەیەکی زۆر نوێنەری دەزگاکانی مەدەنی و زانایان و سیاسییەکان بەڕێوە دەچێت.
لە ناوچەکە ئاڵاکانی تەوحید، وێنەی شەهیدەکانی فەلەستینی وەک شەهید محەمەد زەیف سەرئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام، شەهیدەکان ئیسماعیل هەنییە و یەحیا سینوار رابەرانی حەماس و ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس و هەروەها شەهیدەکانی رووداوەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەم کە لە ئەنجامی هێرشەکانی پەکەکە/هەدەپە شەهید بوون دانراوە.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا سەنگەر ساین دەستی پێکرد و بە پێشکەشکردنی پەیامی وەقفەکە بەردەوام بوو.
دواتر مەروان ئەبو راس پەرلەمانتاری حەماس و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی جیهانی زانایانی فەلەستین لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر وتارێکی پێشکەش کرد.
"مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە"
ئەبو رەس دوای حەمد و سەڵات وتی، "خوشک و برایانم لە دیاربەکر! ئەی خۆشەویستانی خوشک و برا فەلەستینییەکان! ئەی خوشک و برایانی دیاربەکریم کە مێژوومان یەکە! رەحمەت و بەرەکەتی خودا لە سەر ئێوە بێت.
خوشک و براکانم! خودا و پێغەمبەرکەی حەزیان لەم جەماوەرە پیرۆزەیە کە لێرە کۆبوونەتەوە! گەلی فەلەستین حەزییان لە ئێوەیە. گەلی غەززە حەزییان لە ئێوەیە، موجاهیدەکانی قەسامی حەزیان لە ئێوەیە.
خوشک و براکانم، ئەمانەتمان لەگەڵتان هەیە. ئەم ئەمانەتەمان هێنایە بۆ گەلی دیاربەکر، بۆ گەلی تورکیا. وە ئەم ئەمانەتە لە ئێوەوە دەگاتە هەموو مرۆڤەکان. خوشک و برایان! مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە، ئەقسا بانگێشتتان دەکات. ئەم جەوارەی لێرە کۆبوونەوەتە لە مزگەوتی ئەقساش کۆببەن. مزگەوتی ئەقسا چاوەڕوانی ئێوەیە. ئێوە کام کات بە بانگێشتی مزگەوتی ئەقسا دەڵێن لەبەیک.
خوشک و براکانم! سەربازەکانی سەهیۆنی ئێستا ئەقسا پیس دەکەن و هەوڵی ڕوخاندنی دەدەن. دەیانەوێت لەوێ پەرستگای سلێمان دروست بکەن. جووڵەکەکان، سەهیۆنییەکان بە ئاسانی ئەقسا رادەستی ئێمە ناکەن. ئەگەر کۆمەڵگاکانی مسوڵمانیش وەک بەرخۆدانی کەتائیبی قەسام سەری سەهیۆنییەکان بشکێنن ئەو کات ئەقسا هی ئێمە دەبێت.
ئەمانەتی دووەمیش غەززەیە. ئەو غەززەیەی لە دژی سەهیۆنییەکان وەستاوە و لە دژی سەهیۆنییەکان موجادەلە دەکات. هیچ کەس هاوکاری غەززە ناکات. مزگەوتەکانی غەززە، منداڵەکان، قوتابخانەکان و خاکی غەززە ئەمانەتی ئێوەیە. دەبێت ئێوە بپارێزن.
ئەمانەتی سێیەمیش کەتائیبی قەسامە. ئەو کەتائیبەی قەسام کە لە بەرەی پێشەوەی شەڕی جیهاددایە. کەتائیبی قەسام ئەمانەتی ئێوەیە. دەبێت پشتگری لە کەتائیبی قەسام بکەن، بە دوعاتان، بە ماڵتان، بە سیاسەتتان، بە چەکەکانتان، بە هەموو دەرفەتەکانتان پشتیوانی لە کەتائیبی قەسام بکەن. چونکە ئەوان بۆ ئێوە بۆ ئازادی مزگەوتی ئەقسا جیهاد دەکەن.
موجاهیدەکان بە ئێمە دەڵێن؛ لەبارەی ئێمە بێ هیوا نەبن. بێ گومان ئێمە چەکەکانمان رادەستی سەهیۆنییەکان ناکەین. گیانمان، هەموو شتمان فیدا دەکەین بەڵام چەکەکانمان رادەست ناکەین. ئێمە دەبینە وەک بەندێک لە ئەستۆی سەهیۆنییەکان.
ئەمانەتی چوارەمیش منداڵانی غەززەیە، بریندارەکانە. ئەوان ئەمانەتی ئێوەن. خوشک و براکانتان کە چاوەڕوانی هاوکارییە ئەمانەتی ئێوەن. ئەوان بانگ دەکەن؛ کۆمەڵگەکانی ئیسلام لەکوێن، رابەرانی کۆمەڵگەکانی ئیسلام لەکوێن!
خوشک و براکانم لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم؛ بە ئیزنی خودا مزگەوتی ئەقسا ئازاد دەبێت و هەموومان پێکەوە لەو مەیدانەکە نوێژ دەکەین، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتی، "هێندەی غەززە لە دڵتاندا بەنرخە، ئێوەش لای خوا و پێغەمبەریش بەنرخن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار کە بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە دیاربەکر کردبوو لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە و سڵاوی بۆ بەرخۆدان نارد.
بەرنامەکانی مەولودی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر رێکخراوە بە خوێندنی پەیامی مەولود بەردەوامە.