لە دیاربەکر بۆ سوودی غەززە لە قوتابخانەکان بازار رێکخرا

بە بۆنەی ٢٣ی نیسان ڕۆژی منداڵان لە تورکیا لە قوتابخانەکانی دیاربەکر بە سوودی غەززە بازارەکانی بچووک رێکخران.
چالاکییەکە ڕۆژی دووشەممە دەستیپێ کرد و لە چەندین قوتابخانەی دیاربەکر بازاری بچووک رێکخرا.
یەکێک لەو قوتابخانەیانەی کە تێدا بازارەکە رێکخرا قوتابخانەی ئامادەیی ئیمام خەتیبی ئەنادۆڵ فەردی ییغیت لە باغلار بوو.
منداڵەکان لە میانەی بەشداری لە چالاکییەکە باسیان لە هەست و ڕامانی خۆیان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە لە بەرامبەر بۆمبەکانی کە دەهاوێژرێن ئەم بازارانە کەمن.
محەمەد هایرال
"ئەم جۆرە چالاکییانە کەمێکیش بێت ویجدانمان ئاسوودە دەکەن"
محەمەد هایرال یەکێک لە قوتابییەکانی قوتابخانەکە وتی، "نزیکەی هەفتەیە بازارەکانی بچووک رێکدەخرێن. ئەمڕۆش لە قوتابخانەکەمان رێکخرا. لە کاتێکدا کە ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک فەلەستینی بۆردومان دەکات رێکخستێکی بازار بۆ ماوەی ڕۆژێک شتێکی زۆر نییە. با هەموو کەس هاوکاری غەززە بکات."
محەمەد ئیقبال تورکیلماز
محەمەد ئیقبال تورکیلماز وتی، "ئێمە بە دەنگی دایکەکەمان لە خەو هەڵدەستین بەڵام ئەوان بە دەنگی بۆمب هەڵدەستن. دەبێت دەوڵەتەکان هاوکاری غەززە بکەن."
عەلی عومەر چنار
عەلی عومەر چنار وتی، "ئەمڕۆ لە قوتابخانەکەمان بازار رێکخرا، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە چەندین قوتابخانەی دیاربەکر رێکخرا. پارەی ئەم بازارە بۆ غەززە، خوشک و برا مسوڵمانەکانمان دەچن. ئەمە کەمێکیش بێت ویجدانمان ئاسوودە دەکات. هەرچەندە بتوانین هاوکاری بکەین و شت بکڕین زیاتر بۆ خوشک و برا غەززەییەکان دەبینە هیوا."
محەمەد باغلام
"چەتەی داگیرکەر بە وەرگرتنی هێز لە ئەمریکا بەردەوامە لە جینۆساید"
محەمەد باغلام ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر لە ڕۆژانی کۆتاییدا هێرشەکانی زیاد کردووە و وتی، "لە ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی وڵاتەکەمان بازار رێکدەخرێت. چەتەی داگیرکەر بە وەرگرتنی هێز لە ئەمریکا بەردەوامە لە جینۆساید. بەڵام بەداخەوە مسوڵمانەکان بێ دەنگن. رێکخستنی ئەم جۆرە بازارانە بۆ هۆشداری ئوممەت زۆر گرنگن."
هارون قلاڤوز
هارون قلاڤوز ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت گرنگی بە بایکۆتکردنی کاڵاکانی رژێمی داگیرکەر بدرێت و وتی، "ئەمڕۆ لە قوتابخانەکەمان بازارێک بۆ منداڵەکانی غەززەیی رێکخست. ئێمە دەتوانین پیرۆزبایی ٢٣ی نیسان بکەین بەڵام منداڵەکانی غەززەیی ناتوانن، ئێمە بەیانی بە دەنگی زەنگی تەلەفۆن لە خەو هەڵدەستین بەڵام ئەوان بە دەنگی بۆمبەکان. دەبێت هاوکاریان بکەین بۆیان دوعا بکەین. دەبێت کۆکاکۆلا و ئالگیدا بایکۆت بکەین. ئەگەنا منداڵەکانی فەلەستینی زیاتر تووشی ئازار دەبن. هەموو ڕۆژێک بۆ منداڵەکانی فەلەستینی دوعا دەکەین. إن شاء الله لەم ستەمە رزگار دەبن. مردن بۆ ئیسرائیل."
محەمەد یوسف ئایدن
"جواترین ٢٣ی نیسان کە بینیمان"
محەمەد یوسف ئایدن ئاماژەی بەوە کرد کە چالاکییەکانی ٢٣ی نیسانی ئەمساڵ جیاوازترن و وتی، "جوانترین ٢٣ی نیسان کە بینیمان. چونکە لە کاتێکدا کە منداڵەکان بەهۆی ٢٣ی نیسان شادی دەکەن خوشک و برا مەزلومەکانمان لە غەززە تووشی جینۆساید دەبن. بۆیە پێمان خۆشبوو وەک قوتابییەکان چالاکیێک رێکبخەین. پارەکەی کۆدەکرێتەوە بۆ منداڵەکانی فەلەستینی دەنێرین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە پێی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەور دەبێت و سبەینێ باران دەبارێت.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر ٢ کەس بریندار بوون.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە ناوچەی کایاپناری دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.