کاروانی ئومێد دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربان کرد

کاروانی ئومێد کە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات دەستی بە چالاکییەکانی بۆ سەربڕینی قوربانی لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد ئامادەکاری دەکات بۆ سەربڕینی قوربانی لە جەژنی قوربان لە سەدان وڵاتی جیهان و دەست بە وەرگرتنی وەکالەت بۆ سەربڕینی قوربانییەکان کرد.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بە دروشمی "با قوربانەکانتان ببنە ئومێد" دەستیان بە چالاکییەکان کردووە.
قوربانییەکان بە شێوەی قوتوو دەگەیەنرێنە فەلەستین و لوبنان
کورتاران وتی، "ئەوەی بۆمان گرنگە بگەینە هەموو براکانمان لە چوار لای جیهان. لێرە گرنگی بە غەززە و فەلەستین دەدەین. لەبەر ئەوەی لە غەززە قوربانی نییە لە وڵاتانی دیکە سەردەبڕین و بە قوتوو دەگەیەنرێنە ناوچەکە. هەروەها هەوڵ دەدەین کە براکانمان لە چوارلای جیهان جەژنێکی خۆش تێپەڕێنن. بە تایبەت لە وڵاتانی یەمەن، ئەفغانستان، پاکستان، نیپال، بەنگلادیش، کەمپەکانی ئاراکان و دەیان وڵاتی ئەفریقا چالاکیمان دەبێت. نوێنەرەکانمان دەنێرینە ژمارەیەکی زۆر وڵات و بە وەکالەت چالاکییەکانی سەربڕینی قوربانی بەڕێوە دەبین."
لە دەرەوەی وڵات و لە چوار لای تورکیا چالاکی سەربڕینی قوربانیمان دەبێت
کورتاران بانگێشتی خێرخوازەکان کرد کە وەکالەت بە کاروانی ئومێد بدەن و وتی، "لێرەوە بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەین! دەتوانن بە وەکالەتی کاروانی ئومێد قوربانییەکانتان بگەیێنە مەزلوومەکان. ئەمساڵ نرخی قوربانییەکان بەم شێوەیە دەبن، لە ئەفریقا ٤ هەزار لیرەی تورکی، لە سوریا، لوبنان، یەمەن و ئەفغانستان ٦ هەزار لیرەی تورکی، لە فەلەستین ١٠ هەزار لیرەی تورکی دەبێت. قوربانییەکان بە شێوەی قوتوو دەگەیەنرێنە فەلەستین و لوبنان. لە چوار لای تورکیا چالاکی سەربڕینی قوربانیمان دەبێت. لە ناو وڵاتیش نرخی قوربانی ١٤ هەزار لیرەی تورکی دەبێت. خودا جەژنی قوربان بۆمان بەخێر بکات. هەر لە ئێستاوە چاوەڕوانی وەرگرتنی وەکالەتی خێرخوازەکانین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سبەینێ لە شارەکانی وان، ئەدەنە و ئیستانبوول بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بەڕێوەدەچێت کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخراوە.
لە شارۆچکەی چێلکانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٧ رووی دا.
بە بۆنەی ٢٣ی نیسان ڕۆژی منداڵان لە تورکیا لە قوتابخانەکانی دیاربەکر بە سوودی غەززە بازارەکانی بچووک رێکخران.