مەلا امرالله ئویسال: سەرهەڵدان لە بەرامبەر ستەم میراتی پێغەمبەرەکانە

مەلا امرالله ئویسال ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە وان وتی، "ئیتر مسوڵمانەکان نەخشەی جیهان دەکێشن."
مەلا امرالله ئویسال ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە وان وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە سەرەتای وتارەکەی سڵاوی بۆ موجاهیدەکانی قودس، غەززە و تەواوی جیهان نارد و جەختی لەوە کرد کە دونیا شوێنی ئیمتیحانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە خودا بە مرۆڤەکان عەقل و نەفسی داوە و تا ڕۆژی قیامەت تێکۆشانی نێوان حەق و باتیل بەردەوام دەبێت.
ئویسال ئاماژەی بەوە کرد کە خودا لە هەر قۆناغێکی تاریکدا پێغەمبەرەکانی ناردووە بۆ گەیاندنی مرۆڤایەتی لە تاریکیوە بەرەو رۆناکی و ئاماژەی بەوە کرد کە هەمووی پێغەمبەرەکان لە بەرامبەر ستەم سەریان هەڵداوە.
هەروەها باسی لەوە کرد، حەزرەتی موحەممەد لە بەرامبەر بتپەرستی و ستەم سەریهەڵداوە و مرۆڤەکانی بانگێشتی عەدالەت و ئیمان کردووە و ئەم تێکۆشانە دواتر لە لایەن یارانی پێغەمبەر و زانایان بەردەوام بووە.
"تۆفانی ئەقسا دەرگایەکی نوێی بە رووی نیزامی جیهانی کردەوە"
ئویسال لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لە قۆناغێکدا کە مسوڵمانەکان لە ناو خۆشەویستی دونیا خێنکان قودس داگیربوو و رابەرانی وەک سەلاحەدین ئەیوبی و نورالدین زەنگی هاتن و ئوممەتیان کۆکرد و قودسیان دووبارە فەتح کرد و لە سەردەمی ئێمەدا زانایانی وەک حەسەن ئەلبەنا، سەید قوتب، شێخ سەعید، بەدیعوزەمان سەعید نورسی و شێخ شامل دووبارە دەستیان بە بزووتنەوەی بەرخۆدان کرد.
مەلا امرالله ئاماژەی بەوە کرد کە تۆفانی ئەقسای کە لە ٧ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکرد دەرگای بە رووی نیزامێکی نوێی جیهان کردەوە و ئێستا لە چوار لای جیهانەوە روو لە ئیسلام دەکرێت.
ئویسال ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا تەواوی پلانەکانی ئەمریکا و سەهیۆنییەکان تێکچووە و "ئیتر مسوڵمانەکان نەخشەی جیهان دەکێشن. حەماس دەکێشێت. عزالدین القسام دەکێشێت."
"ناتوانن پیالەیەک ئاو بگەیینە غەززە"
ئویسال لە بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر وڵاتانی ئیسلام و وتی، "ئەی رابەر و ٥٧ وڵاتی ئیسلام! شەرم بۆ ئێوە. ئێوە چەندە ترسەنۆکن. ناتوانن پیالەیەک ئاو بگەیینە غەززە." ناوبراو جەختی لەوە کرد کە هیوا رابەرەکان نییە بەلکو تەنها خودای گەورەیە.
ئویسال لە بەردەوامی وتارەکەی وتی، "ئێمە بەندەی خودا و ئوممەتی پێغەمبەرین. هیچ کات زیللەت قبول ناکەین." و بانگێشتی ئوممەت کرد کە یەکێتی لە نێوان خۆیان دروست بکەن.
بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی شانۆیێک بەردەوام بوو و دواتر بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن موسلم سەزەر کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئەدەنە وتی، "سەهیۆنییەکانی ناوخۆیی هەوڵی دەرێنانی ئەخلاقی پێغەمبەر لە نێومان دەدەن."
مەجید ئەبو حەسەن یەکێک لە بەرپرسانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئەدەنە وتارێکی پێشکەش کرد و چەند پەیامێکی گرنگ دایەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردبوو باسی لە ستەمەی لە غەززە هەیە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر ئەوەی لە سوننەتی پێغەمبەری خودا دوورکەوتین ئوممەت پارچە پارچە بووە.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ رووی دا.