مەلا امرالله ئویسال: سەرهەڵدان لە بەرامبەر ستەم میراتی پێغەمبەرەکانە

مەلا امرالله ئویسال ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە وان وتی، "ئیتر مسوڵمانەکان نەخشەی جیهان دەکێشن."
مەلا امرالله ئویسال ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە وان وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە سەرەتای وتارەکەی سڵاوی بۆ موجاهیدەکانی قودس، غەززە و تەواوی جیهان نارد و جەختی لەوە کرد کە دونیا شوێنی ئیمتیحانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە خودا بە مرۆڤەکان عەقل و نەفسی داوە و تا ڕۆژی قیامەت تێکۆشانی نێوان حەق و باتیل بەردەوام دەبێت.
ئویسال ئاماژەی بەوە کرد کە خودا لە هەر قۆناغێکی تاریکدا پێغەمبەرەکانی ناردووە بۆ گەیاندنی مرۆڤایەتی لە تاریکیوە بەرەو رۆناکی و ئاماژەی بەوە کرد کە هەمووی پێغەمبەرەکان لە بەرامبەر ستەم سەریان هەڵداوە.
هەروەها باسی لەوە کرد، حەزرەتی موحەممەد لە بەرامبەر بتپەرستی و ستەم سەریهەڵداوە و مرۆڤەکانی بانگێشتی عەدالەت و ئیمان کردووە و ئەم تێکۆشانە دواتر لە لایەن یارانی پێغەمبەر و زانایان بەردەوام بووە.
"تۆفانی ئەقسا دەرگایەکی نوێی بە رووی نیزامی جیهانی کردەوە"
ئویسال لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لە قۆناغێکدا کە مسوڵمانەکان لە ناو خۆشەویستی دونیا خێنکان قودس داگیربوو و رابەرانی وەک سەلاحەدین ئەیوبی و نورالدین زەنگی هاتن و ئوممەتیان کۆکرد و قودسیان دووبارە فەتح کرد و لە سەردەمی ئێمەدا زانایانی وەک حەسەن ئەلبەنا، سەید قوتب، شێخ سەعید، بەدیعوزەمان سەعید نورسی و شێخ شامل دووبارە دەستیان بە بزووتنەوەی بەرخۆدان کرد.
مەلا امرالله ئاماژەی بەوە کرد کە تۆفانی ئەقسای کە لە ٧ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکرد دەرگای بە رووی نیزامێکی نوێی جیهان کردەوە و ئێستا لە چوار لای جیهانەوە روو لە ئیسلام دەکرێت.
ئویسال ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا تەواوی پلانەکانی ئەمریکا و سەهیۆنییەکان تێکچووە و "ئیتر مسوڵمانەکان نەخشەی جیهان دەکێشن. حەماس دەکێشێت. عزالدین القسام دەکێشێت."
"ناتوانن پیالەیەک ئاو بگەیینە غەززە"
ئویسال لە بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر وڵاتانی ئیسلام و وتی، "ئەی رابەر و ٥٧ وڵاتی ئیسلام! شەرم بۆ ئێوە. ئێوە چەندە ترسەنۆکن. ناتوانن پیالەیەک ئاو بگەیینە غەززە." ناوبراو جەختی لەوە کرد کە هیوا رابەرەکان نییە بەلکو تەنها خودای گەورەیە.
ئویسال لە بەردەوامی وتارەکەی وتی، "ئێمە بەندەی خودا و ئوممەتی پێغەمبەرین. هیچ کات زیللەت قبول ناکەین." و بانگێشتی ئوممەت کرد کە یەکێتی لە نێوان خۆیان دروست بکەن.
بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی شانۆیێک بەردەوام بوو و دواتر بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن موسلم سەزەر کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد ئەمین یلدرم دامەزرێنەری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئیستانبوول وتی، "ئەی نەوەکانی سەلاحەدین، مناڵی نورەدین زەنگی! بوار بۆ تەمبەڵی و خۆڕازیبوون نییە. لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبینن بە ئیزنی خوای گەورە بە تەکبیرەوە دەچینە ناو مزگەوتی ئەقسا و لەوێ بە ئیزنی خوا نوێژی فەتحکردن ئەنجام دەدەین."
مەروان ئەبو راس پەرلەمانتاری حەماس و سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی جیهانی زانایانی فەلەستینی لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی لە ئیستانبوول وتی، "گەلی غەززە ئەوەندە مانگە خۆیان رادەستی پڕۆژەی ترامپ و گەماڕۆی برسێتی نەتانیاهۆ نەکردووە. ئێوە گەل و بەرخۆدانی غەززە واز لە چەک و جیهاد ناهێنین. تا کاتێ فەتحکردنی تەواوی خاکەکانی فەلەستین ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت."
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر باس لەو ستەمەی لە جوگرافیای ئیسلام هەیە کرد و وتی، "لەبەر ئەوەی وازمان لە ئەخلاقی بەرخۆدانی پێغەمبەر هێناوە لەم رەوشەدایین."