یاپجیئۆغلو: بۆ زیندووبوونەوەی ئوممەت دەبێت بە سوننەتی پێغەمبەری خودا بگرین

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردبوو باسی لە ستەمەی لە غەززە هەیە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر ئەوەی لە سوننەتی پێغەمبەری خودا دوورکەوتین ئوممەت پارچە پارچە بووە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ئیستانبوول بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێکخست. بەرنامەکە بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەڕێوەچوو.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و باسی لە ستەمەی لە غەززە هەیە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر ئەوەی لە سوننەتی پێغەمبەری خودا دوورکەوتین ئوممەت پارچە پارچە بووە.
"هەموو جۆرە پێداویستیێکی مرۆڤانە لە دژی گەلی غەززە وەک چەک بەکاردەهێنرێت"
یاپجیئۆغلو لە سەرەتای لێدوانەکەی سوپاسگوزاری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کرد کە بەرنامەکەی رێکخستووە و وتی، "پێموایە، لەبەر ئەوەی ئوممەتی ئیسلام کە ژمارەیان نزیکەی ٢ ملیار کەسە لەبەر ئەوەی لە سوننەتی پێغەمبەری خودا دوورکەوتون ئەمڕۆ ناتوانن هاوکاری ٢ ملیۆن برای غەززەییان بکەن. ئەمڕۆ بە برسێتی، تێنووبوون و بێ دەرمانی هەڕەشە لەوان دەکرێت. هەمووجۆرە پێداوسیتیێکی مرۆڤانە لە دژی گەلی غەززە وەک چەک بەکاردەهێنرێت. بەڵام ئێمە وەک ئوممەتێکی ٢ ملیار کەسی ناتوانین هاوکاریان بکەین."
"ئێمە دابەش بووین و پارچە پارچە بووین"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا حەزرەتی موحەممەد صلی الله علیه و سلم کە 'رێبەری بەرخۆدانە' یاد دەکرێت. پێموایە ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. وەک لە وتارەکان ئاماژە پێ کرا، ئەگەر ئێمە بمانتوانی ببەینە بە ئوممەتی پێغەمبەری خودا کە دوای دەستدرێژی سەر حیجابی ئافرەتێکی مسوڵمان جووەکانی لە مەدینە دەرکرد و شوێنکەوتووی سوننەتەکەی بواینە؛ لە بەرامبەر کوژرانی دەیان هەزار ئافرەت و منداڵ و مرۆڤی بێ تاوان بێ دەنگ نەدەبووین. ئێمە دابەش بووین و پارچە پارچە بووین. لە سوننەتی پێغەمبەری خودا دوور کەوتین. زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیمان بە یادکردنی و تێگەشتنی و ناسینی و جێبەجێکردنی سوننەتەی هەیە. ئەگەر ئەم جۆرە بەرنامەیانە ببنە وەسیلەی ناسینی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه و سلم) إن شاء الله ئەو کات بەرنامەیەکی بەخێر دەبێت. ئامانجیش ئەمەیە؛ ناسین و ژیان بە پێی سوننەتی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه و سلم)."
"داوا لە پەروەردگارمان دەکەین کە ئێمە لە هاوکاریکردن بە خوشک و براکانمان لە غەززە سەرکەوتوو بکات"
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا وتی، "ئازارێکی تازەمان هەیە؛ هێشتا لە غەززە خوێن دەڕژێت. هەڵبەت تەنها ئەمە نییە. بەڵام ئەمە لە ناڕەواستدایە. لە ناوەندی ئەمەدا بەرخۆدان هەیە. پەروەردگارم ئەم بەرنامەیە بکاتە وەسیلەی خێر؛ داوا لە پەروەردگارمان دەکەین کە ئێمە لە هاوکاریکردن بە خوشک و براکانمان لە غەززە سەرکەوتوو بکات و ببێتە وەسیلەی هۆشیاری ئوممەت و رزگاری لە مەزهەبپەرستی و نەژادپەرستی، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەجید ئەبو حەسەن یەکێک لە بەرپرسانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئەدەنە وتارێکی پێشکەش کرد و چەند پەیامێکی گرنگ دایەوە.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ رووی دا.
محەمەد ئەمین یلدرم دامەزرێنەری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئیستانبوول وتی، "ئەی نەوەکانی سەلاحەدین، مناڵی نورەدین زەنگی! بوار بۆ تەمبەڵی و خۆڕازیبوون نییە. لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبینن بە ئیزنی خوای گەورە بە تەکبیرەوە دەچینە ناو مزگەوتی ئەقسا و لەوێ بە ئیزنی خوا نوێژی فەتحکردن ئەنجام دەدەین."