چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە بەردەوامە.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە بەردەوامە و بالیۆزی چەند وڵاتێک بۆ پشتگری کردن لەوان سەردانیان کرد.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بۆ پاسەوانیی گەڕانەوەی منداڵەکانیان لە ٣ی ئەیلوول دەستی پێ کرد و بالیۆزەکان هاتنە و گوێبیستی ئێش و ئازاری خانەوادەکان کرد.
خانەوادەکان داوا لە بالیۆزەکان کرد تاکو لە وڵاتەکەیان باس لەو شتەی لێرە بوونە شاهێدی بکەن و باس لەوە بکەن پەکەکە بزووتنەوەیەکی کوردی نییە و بە پێچەوانە ستەم بە گەلی کوردە دەکات.
خانەوادەکان باس لە خۆشحالی خۆیان کرد بەهۆی سەردانی بالیۆزەکان و رایانگەیاند، ئەو چالاکی دانیشتن کە دەستی پێ کردوە تا کاتێک منداڵەکانیان نەهێت بەردەاوم دەبێت.
سەفیر-بریکار Robert Przemyslaw Trzeciak کارگوزاری بالیۆزخانەی پۆلۆنیا، Andrii Sybiha بالیۆزی ئوکراینا لەگەڵ هاوسەرەکەی Tetiana Sybiha و منداڵەکەیان تەمەن ٢ ساڵە بە ناوی Ivan Sybiha، Gabriel Catalin Sopanda بالیۆزی رۆمانیا، Kemal Köprülü بالیۆزی کۆماری تورکیی قوربرسی باکوور و هاوسەرەکەی Münire Ebru Dayanç و منداڵەکەیان Mertkan Kılıçbey Türemen تەمەن ١٥ ساڵە، محمد فرازمند بالیۆزی ئێران لەگەڵ هاوسەرەکەی مریم فرازمند، حسن الجنابی بالیۆزی عێراق و هاوسەرەکەی سعاد، Dominick John Chilcott بالیۆزی بەریتانیا، Sanjay Bhattacharyya بالیۆزی هیندستان و هاوسەرەکەی Ranu Bhattacharyya و Kubanychbek Omuraliev بالیۆزی قرغزستان و هاوسەرەکەی Ainura Omokeeva بەژداری سەردانەکە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."