لە پارێزگای وان گورگەکان ١١١ مەڕیان مردار کرد

گورگەکانی برسی لە ناوچەی سەرای شاری وان هێرشیان کردە سەر ئەشکەوتێک. ١١١ مەڕ مردار بوون و ئاژەڵێکی زۆریش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی بەدەستهاتوو، شەوانە گورگە برسیەکان دابەزیون و هێرشیان کردووەتە سەر ئەشکەوتێک کە مەڕەکان تێدابوون.
کۆمەڵێک گورگ چوونە ناو ئەشکەوتەکە و بەهۆیەوە ١١١ مەڕ مردار بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. خاوەن مەڕەکان کە بەیانیان بۆ خۆراکدان بە ئاژەڵەکانیان دەچوونە ئەشکەوتەکە، بەو شتەی کە بینییان تووشی شۆک بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی جەندرمە و بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستان و تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران. لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ١١١ مەڕ مردار بوونەتە و ژمارەیەکی زۆری تریش بریندار بوون.
خاوەن مەڕەکان ڕایانگەیاندووە کە تاکە سەرچاوەی داهاتیان لە شەوێکدا لەدەستداوە و داوای پشتگیری لە بەرپرسان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، لەبارەی مەولوودنامە و یادکردنەوەی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لێ بێت) ڕاگەیاند، "پاڵپشت بە دەقەکانی قورئان و سوننەت، مەولودنامە عورفێکی شەرعی جوانە و بەهیچ جۆرێک پێچەوانەی ڕێنماییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە.
پلاتفۆرمی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە بەدلیس بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" ڕێکخست و ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە غەززە ئەنجام درا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان ڕاگەیاند، "گهشتهكانی عومڕه به ڕێگای ئاسمانی دهستپێدهكهنهوه."