وەقفی یەتیمەکان بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە ئەفغانستان دەکات

جەمیل جاهید ئونسال، ڕێکخەری گشتی وەقفی یەتیمەکان، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هاوکاری ڕاگەیاند و تیشکی خستە سەر قەیرانی مرۆیی دوای بوومەلەرزەکەی ٦.٠ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.
شەوی ٣١ی ئاب لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ رووی دا و بووە هۆی ڕوخانی هەزاران خانوو لە پارێزگاکنی ڕۆژهەڵاتی وڵات و گیانیان لەدەستدان و بریندار بوونی زیاتر لە ٥ هەزار کەس.
جاهید ئونسال، ڕێکخەری گشتی وەقفی یەتیمەکان لەبارەی رووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ ناوچەکە کرد.
ئونسال ڕایگەیاند کە خەڵکی ئەفغانستان کە بە سەرچاوەکانی سنووردان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن، نابێت بە تەنیا جێبهێڵرێن و هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە کە خۆراک و بەتانی و یارمەتییەکانی چادر لەخۆدەگرێت.
"دەبێت وڵاتانی دراوسێ و برای ئەفغانستان ئەرکە مرۆییەکانی خۆیان لەم بوارەدا جێبەجێ بکەن"
ئونسال وتی، "وەک دەزانن لەم دواییانەدا بوومەلەرزەیەک لە وڵاتی برای ئێمە ئەفغانستان رووی دا، بەپێی ئەو زانیاریانەی تا ئێستا بەدەستمان گەیشتووە، نزیکەی دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش برینداربوون، وەک دەزانن زیاتر لە سەدەیەکە وڵاتانی ئیمپریالیست لە ئەفغانستان درێژەیان بە ئیستغلالکردنی خۆیان داوە. هەموو جۆرە گەمارۆیەکیان بەسەردا سەپاندووە. بەداخەوە وڵاتی برامان ئەفغانستان بە سەرچاوەیەکی سنووردار لە ژێر ئیدارەی 'ئیمارەتی ئیسلامی'دا لەگەڵ ئەم بوومەلەرزەیەدا خەبات دەکات. بۆیە پێویستە وڵاتانی دراوسێ و برای ئەفغانستان ئەرکی مرۆیی خۆیان لەم بوارەدا بەجێبهێنن، بەتایبەتی هاوکاری خەڵکی ئەفغانستان و ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە بەرامبەر ئەم بوومەلەرزەیەدا بکەن."
"وەک ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان، ان شاء اللە، ئەو سەرچاوانەی کە هەمانە کۆدەکەینەوە"
ئونسال لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "وەک ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان، ان شاء اللە، هەموو ئەو سەرچاوانەی کە هەمانە کۆدەکەینەوە. وەک وەقفی یەتیمەکان، هەڵمەتێکی هاوکاریمان بۆ ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەوێ زیانیان بەرکەوتووە و بەردەوامین لەم هەڵمەتە. وەک بەشێک لە هەڵمەتەکەمان، ان شاء اللە، خۆراک دابەش دەکرێت. بەتانی و چادریش دابەش دەکرێت. وەک وەقفی یەتیمەکان، نووسینگەی نوێنەرایەتیمان هەیە لە ئەفغانستان، و نوێنەرەکەمان لە ئێستادا هەیە. بە هەمان شێوە تیمەکانی یارمەتیدانمان ان شاء اللە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان لە ناوچەکەدا وەک هەمیشە."
ئونسال لە کۆتاییدا وتی، "ئێمە دوعا دەکەین خودا ڕەحم بەو خوشک و برایانەمان بکات کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا؛ سەرەخۆشی و سەبووری خۆمان پێشکەش بە خێزانەکانیان دەکەین؛ و دوعا دەکەین بۆ چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان. ان شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە بۆنەی ١٥٠٠مین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا حەزرەتی موحەممەد، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەرنامەیەکی مەولود ڕێکخست.
چالاکوانانی تورکیا کە بەشدارییان لە فلۆتیلای سومود کرد، ڕایانگەیاند کە ئامانجی یەکەمیان شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان سوورن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشت وەقفی کاروانی ئومێد بە سەرنجدان بۆ قەیرانی مرۆیی ناوچەکە لە دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بە گوڕی ٦.٠، داوای کرد "پێویستە پێش هاتنی زستان هاوکاری بەپەلە، بەتایبەتی پەناگە بگەیەنرێتە ناوچەکە."