وشکەساڵی لە ئێران و ڕۆژهەڵات: دەریاچەی ورمێ بە تەواوی وشک بووە

دەریاچەی ورمێ کە یەکێکە لە گەورەترین دەریاچە خوێیەکانی جیهان کە دەکەوێتە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) لە ڕۆژهەڵات بەهۆی وشکەساڵی بە تەواوی وشک بووەتەوە.
کاربەدەستانی ئێران هۆشدارییان دابوو کە ئەگەر چارەسەرێک بۆ کێشەی وشکەساڵی نەدۆزرێتەوە، تا کۆتایی هاوین دەریاچەی ورمێ بە تەواوی وشک دەبێتەوە.
دەریاچەی ورمێ کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بە هۆی وشکەساڵییەوە ئاستی ئاوەکەی دەستی بە دابەزین کرد، لە ساڵی ٢٠١٣دا مەترسی وشکبوونەوەی تەواوەتی لەسەر بوو.
هەرچەندە ئیدارەی تاران گەورەترین پڕۆژەی ژینگەپارێزی وڵاتەکەی بە بودجەی شەش ملیار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی دەریاچەکە دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی بەردەوامی وشکەساڵی لە وڵاتەکەدا نەتوانرا ئەنجامە خوازراوەکان بەدیبهێنرێت.
وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێ کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵکی دەوروبەری هەیە کە لە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید سەلاحەدین ئوروک یەکێک لە کەسایەتییە پێشەوایانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
شاندی هودا پار بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سەرکان رامانلی بەردەوامە لە سەردانەکانی لە هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ حیزبەکانی سیاسی.
صلاح الدین ئوروک، یەکێک بوو لە پێشەواکانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیری پارێزگای ئەدەنە لە هێرشێکدا شەهید بوو.