سەرۆکی پێشووی پەرلەمان: هەرکەسێک لە تورکیا دەژی پێویستە خۆی لە دەستووردا ببینێتەوە

دکتۆر مستەفا شەنتۆک سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار وتی، "هەرکەسێک لە تورکیا دەژی، پێویستە خۆی لە دەستووردا ببینێتەوە، باوەڕی بەوە هەبێت کە دەستوور قسەیان لەگەڵ دەکات و بە دڵ و گیان باوەڕی پێی هەبێت."
وۆرکشۆپی "گەڕان بەدوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ" کە لەلایەن بەشی مافەکانی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار لە ئیستانبوول ڕێکخراوە بەردەوامە.
وۆرکشۆپەکە کە لە هۆتێلێکی تۆپکاپی بەڕێوەدەچێت، سێ دانیشتنی پانێڵی جیاواز پێشکەش دەکرێت، کە باس لە نەخشەڕێگاکە دەکرێت کە لە پرۆسەی دەستووری نوێدا پەیڕەو دەکرێت، خاڵە سەرەکییەکان کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن، هەروەها هەڵسەنگاندنی گرنگ سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی گشتی.
وۆرکشۆپەکە بە خوێدنی قورئان لە لایەن شێخ جەمال مورسەل دەستی پێکرد و بە وتاری کردنەوەی ئیسحاق ساغلام جێگری سەرۆکی گشتی و بەرپرسی مافی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پاردرێژەی پێدرا.
دواتر زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کردەوە.
دواتر دکتۆر مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە سەرەتای وتارەکەی سوپاگوزاری هودا پار کرد بەهۆی ڕێکخستنی ئەم وۆرکشۆپە و باس لە گرنگی وۆرکشۆپەکە کرد.
شەنتۆپ وتی، "من پێم وایە مشتومڕە دەستوورییەکان هەمیشە تورکیای بردۆتە پێگەیەکی باشتر لەبارەی سەرەوەری یاسا و ئازادییەکان. من کەسێک بووم کە نزیکەی ٤٠ ساڵە بە شێوازی خۆم قسە و بیرکردنەوەم لەسەر ئەم بابەتانە کردووە. بە فەزڵی خودا بەشداری چەند پڕۆژەیەکی گرنگم کردووە. بە تایبەتی لە کۆمیسیۆنی ئاشتەوایی دەستووری کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣ لە مەجلیسی نیشتمانیی گەورەی تورکیا دامەزرا، ئەو کۆمیسیۆنە، بۆ یەکەمجار لە تورکیا، بینی کە لایەنە سیاسییەکان پێشنیارێکی دەستووری تەواویان پێشکەش بە پەرلەمان کرد. لەسەر نزیکەی ٦٥ مادە ڕێککەوتنی تەواو کرا. خاڵی چەسپاو مشتومڕی سیستەمی حکومەت بوو. ئەوکاتە، لە ساڵی ٢٠١٢ ئێمەی ئاک پارتی، سیستەمی سەرۆکایەتیمان بۆ کۆمیسیۆن پێشنیار کرد. بە واتایەکی تر پێشنیاری هەر لایەنێک پێشکەش کرا و دەرکرا و گفتوگۆی لەسەر کرا. بەڵام بە توندی ڕایانگەیاند کە هەرگیز باسی سیستەمی سەرۆکایەتی ناکەن."
هەروەها وتی، "یەکەم خاڵ کە دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە کە بۆچی لە تورکیادا مشتومڕ لەسەر دەستوور دەکرێت. بە شێوەیەکی بەرفراوان، هەندێک وڵات هەن مشتومڕی دەستوورییان بەسەردا دێت، بەڵام لە زۆرێک لە وڵاتان، دەستوور مشتومڕی لەسەر نییە. هیچ مشتومڕێکی دەستووری لە ئەمریکا و بەریتانیادا نییە. بەڵام لە فەرەنسا مشتومڕێکی دەستووری هەیە. تورکیا مشتومڕێکی دەستووری هاوشێوەی فەرەنسای هەیە. لە دوای ساڵی ١٩٤٥ پلان بۆ هەڵبژاردنی ئازاد و ژیانی حزبی دانرا، بەڵام بیرۆکەکە ئەوە بوو کە 'منداڵەکانمان' حوکمڕانی بکەن. بەڵام ئەمە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازادەوە مەحاڵ بوو. بۆیە فۆرمولەی 'هەڵبژاردنی ئازاد گرنگ نییە کێ سەردەکەوێت، بەڵام با وەک منداڵەکانمان حوکمڕانی بکەن' پەرەی پێدرا. ئەمەش لە ڕێگەی دەستوورەوە بەدەست دێت. بە واتایەکی تر دەستوور پڕە لە گرنگی سیاسی. زۆر پرس کە لە ڕاستیدا دۆمەینی سیاسەتن، هەروەها زۆرێک لە پرسەکانی ئابووری و کولتووری و کۆمەڵایەتی، لە دەستوورەکاندا دەست دەکەن بە ڕێکخستن."
دکتۆر شەنتۆپ هەروەها وتی، "با ئەمە بە نموونەیەک بخەمەڕوو: ئۆتۆمبێل هەیە کە ڕاهێنانی شۆفێری تێدا دەکرێت. لە دەرەوەشەوە ئۆتۆمبێلێکە، جیاوازی نییە لە هیچ ئۆتۆمبێلێکی تر. بەڵام لە ناوەوە جیاوازە: ڕاهێنەرەکە لە لای ڕاست دادەنیشێت و ڕێنماییەکانی لێخوڕین دابین دەکات. لەبەردەم ئەم ڕاهێنەرەدا ئەو میکانیزمانە هەن کە ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن. دەزانی ئەگەر شۆفێرە تازەپێگەیشتوەکە هەڵەیەکی کرد، ئەوا ڕاهێنەر دەتوانێت دەستوەردان بکات لە میکانیزمەکانی بەردەمیدا. لە ساڵی ١٩٦١ەوە سیستەمەکە بەم شێوەیە دانراوە، سەرۆک وەزیران لە هەڵبژاردندا سەردەکەوێت و کلیلەکان وەردەگرێت و سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت و دەستی پێدەکات و پێداڵی غازەکە دەدات. ماوەیەک لێدەخوڕێت، پاشان تێدەگات کە سەرەڕای فشاردان لەسەر غازەکە، ئۆتۆمبێلەکە بەرەو پێشەوە ناڕوات. بە پێچەوانەوە دەست دەکات بە خاوبوونەوە. دوای ماوەیەک تێدەگات کەسێک لە لایە، ئەوانیش دەستوەردان لە ئۆتۆمبێلەکەی دەکەن. بە سیستەمی نوێی حکومەت، باوەڕم وایە ئەم میکانیزمە هەڵوەشاوەتەوە. ئێستا هەرکەسێک لە لای ڕاست دابنیشێت هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەوانەی لە پشتەوە دانیشتوون. هەرکەسێک لە تورکیا دەژی، پێویستە خۆی لە دەستووردا ببینێتەوە، باوەڕی بەوە هەبێت کە دەستوور قسەیان لەگەڵ دەکات و بە دڵ و گیان باوەڕی پێی هەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالرحمان ئەرەن لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "دەستوور پاشماوەیەکی سەپێندراوی کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٢یە، دەتوانرێت فڕێ بدرێت و دەستوورێکی نوێ بەدی بهێنرێت."
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەمیر کایا لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "ئێوە بەخەڵکتان دەوت 'تەنها بەڕێژەی نزیکایەتیتان لەم دەوڵەتە بەهایتان هەیە' و واتان کرد کورد هەست بە بێ نرخ بکات."
ئیسحاق ساغلام بەرپرسی کاروباری مافەکانی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار، لە وۆرک شۆپێکدا کە پارتەکەی ڕێکیخستبوو، وتی، "دەستوورێک کە دادپەروەری و مافەکان تێیدا زاڵ بن، دەوڵەت وەک ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی میللەت سەیر بکرێت، و لەگەڵ بیروباوەڕ و بەهاکانی نەتەوەکەمان لە ئاشتیدا بێت، خواستی هاوبەشی ئێمەیە. دەستوورێک کە لە ئیرادەی میللەت سەرچاوەی بگرێت سروشتیترین بژاردەیە."