لە هەرێم کوردستان باران و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئهمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر لەناوچە شاخاویی و سنوورییەكان دەبارێت.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئهمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر لەناوچە شاخاویی و سنوورییەكان دەبارێت. هەروەها سبەی لە هەندێ کات و شوێن ڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بە ٢ - ٥ پلە نزم دەبێتەوە.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕاگەیاند، "ئهمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان، بەفربارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت."
هەروەها هاتووە، "سبەی یەكشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت، لە هەندێ کات و شوێن ڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بەفربارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان."
كەشناسی باسی لەوە کرد، "پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرای با چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٥ کم/ک بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ٢ - ٥ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، و مەوداى بینین لە نێوان ٧ – ٩ كیلۆمەتردا دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ٤ - ٦ كیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٢ پلەی سیلیزی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆبوونەوەی "هاوپشتیی عەشیرەتەکان"دا کە لە لایەن شەش هۆزەوە لە دیاربەکر ڕێکخرابوو، جەخت لەسەر یەکڕیزی و عەقڵی ساغ و هاودەنگیی لە سەر ئاستی سیاسی کرا لە بەرامبەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، لە وتارەکەیدا لە یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیدا، ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندن بە پرەنسیپەکانەوە لەسەر هەموو پرسێک کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری کۆنکرێتی و بژاردەیی پێشکەش دەکەن.
لە شارۆچکەی موکسی پارێزگای وان گورگەکان هێرشیان کردە سەر مەڕەکان و ٧٠ مەڕیان کوشت.