رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە گەشەپێدانەکانی کۆتایی لە ئیدلبی سوریا چەند راگەیەدنراوێکی گرنگی بڵاو کردەوە.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد، ژمارەی قوربانیەکانی هێرشی ئاسمانی لە ئیدلب گەشتە ٣٦ کەس.
ئەردۆغان سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین وتی، "دوێنێ بە پوتینم وت. ئێوە لەوێ چ کارتان هەیە؟ ئێوە خۆتان لە پێش ئێمە لا بدەن و ئێمە لەگەڵ رژێم بە تەنها بهێڵن. ئەوانیش ناتوانن بڵێن ئێمە کشاینەوە. سوودیان چیە؟ باوەڕ بکەن ئێمەش نەمانتوانیوە تێبگەین."
ئەردۆغان لە بەردەوامی سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەکان باسی لەوە کرد، "تا ئەمڕۆ بەیانی ١٨ هەزار کەس سنووریان تێپەڕاندوە. ئەو ژمارەیە ئەمڕۆ تا ٢٥ هەزار بەرز دەبێت. دەروازەکان داناخەین. دەبێت یەکێتی ئەوڕووپا بڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.