زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوویەوە و لەبارەی ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ دانوستانیان کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر کە پێکهاتبوو لە شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار، سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار و فاروق دینچ سەرۆکی کاروباری گەنجانی هودا پار سەردانی نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد.
لە کاتی کۆبوونەوەکە باس لە چالاکییەکان بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ کرا و تیروانینی هودا پار لەبارەی دەستوور پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرا.
دوای سەردانەکە یاپجیئۆغلو لێدوانی بۆ میدیاکان دایەوە و باس لە گرنگی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا کرد.
یاپجیئۆغلو وتی، "وەک دەزانن ماوەیەکە سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی چالاکییەکان بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ لەگەڵ نوێنەرانی حیزبەکانی کە لە پەرلەمان فڕاکسیۆنیان هەیە دانوستان دەکات. ئەمڕۆ لەم چوارچێوەیەدا بانگێشتی ئێمەش کرا. ئێمەش لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام دا و رامانگەیاند بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ هەرچی لە تواناماندا بێت ئەنجام دەدەین."
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە پێویستی تورکیا بەوە نییە کە بۆ جاری ٢٢ـەم لە دەستوور گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت و پوێستی وڵات بە دەستوورێکی بە گشتی نوێ هەیە.
"پەرلەمان مافی هەیە کە دەستوورێکی بە گشتی نوێ ئامادە بکات و دەبێت ئەم مافەی خۆی بەجێ بهێنێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە نابێت کەس پێشوەختە ئەولەویەتەکانی خۆی بخاتە سەر مێز و پرۆسەی دانوستان تێکبدات و دواتر وتی، "ئەم قۆناغە گرنگە، بە پێی ئێمە، پەرلەمان ماف و دەسەڵاتی هەیە کە دەستوورێکی بە گشتی نوێ ئامادە بکات و دەبێت ئەم مافەی خۆی بەجێ بهێنێت."
"ئێمە وەک پەرلەمانتار هەرچی تواناماندا بێت ئەنجام دەدەین"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە بۆ ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ هەرچی لە توانایاندا بێت ئەنجام دەدەن و پشتگری لێ دەکەن و دواتر وتی، "ئێمە وەک هودا پار لە پەرلەمان ئامادە دەبین و لەمبارەیە هەرچی پێویست بێت ئەنجام دەدەین و بە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانیش رامانگەیاند کە هەرچی لە تواناماندا بێت ئەنجام دەدەین."
"کۆتاییهێنان بە پۆستی کەسێک کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دامەزراوە دروست نییە"
یاپجیئۆغلو لە وڵامی پرسیاری دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی هەکاری وتی، "ئێمە لە سەرەتاوە شتێکمان وتبوو و هێشتا قسەکەمان نەگۆڕیوە. ئێمە دەڵێین، با هیچ کەس بەهۆی فکرەکانی سیاسی خۆی رووبەرووی لێپرسینەوە نەبێت و تەنها بەهۆی فکری سیاسی خۆی لە ئەرکەکەی دوور نەخرێت. هەروەها با هیچ سیاسەتمەدارێک یان کەسێک کە بە هەڵبژاردن بووە دەسەڵات مافی ئەوە لە خۆیدا نەبینێت کە هەرچی دەیەوێت دەتوانێت ئەنجام بدات و دژایەتی یاساکان بکات. هیچ کەس لەبارەی ئەنجامدانەوەی تاوانەکان ئازاد نییە. ئەگەر کەسێک تاوانێکی ئەنجام دابێت با بزانێت کە سزای هەیە. ئیدعاکان لەبارەی سەرۆکی شارەوانی هەکاری زۆر خراپە. نازانین کە ئەم تاوانەی ئەنجام داوە یان نەداوە. زانیاریێکمان لەبارەی کەیسەکە نییە. ئێمە دەڵێین، کۆتاییهێنان بە پۆستی کەسێک کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دامەزراوە دروست نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بەهۆی شەهادەتی خەلیلوڕەحمان حەقانی وەزیری کۆچ و گەڕاوەکانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لەبارەی بەردەوامبوونی پرۆتۆکۆڵی 'شاری خوشک' لە نێوان ئیزمیر و تەلئەبیب پرسیارنامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا کرد.
سبەینێ رۆژی یەکشەممە ٧ی تەمووز ٥مین کۆنگرەی ئاسایی هودا پار بە دروشمی "سیستەمێکی دادپەروەرانە هاوبەشکردنی دادپەروەرانە" بەڕێوەدەچێت.