فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لەبارەی بەردەوامبوونی پرۆتۆکۆڵی 'شاری خوشک' لە نێوان ئیزمیر و تەلئەبیب پرسیارنامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا کرد.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لەبارەی بەردەوامبوونی پرۆتۆکۆڵی 'شاری خوشک' لە نێوان شارەوانی شاری گەورەیی ئیزمیر و شارەوانی تەلئەبیب سەر بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسیارنامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا کرد و داوای کرد کە لە لایەن عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا وڵامەکەی بە شێوەیەکی نووسراو بدرێتەوە.
لە پرسیارنامەکەدا هاتووە، "باندی تیرۆری سەهیۆنی لە ساڵی ١٩٤٨ەوە بەردەوامە لە هێرش سەر گەلی فەلەستین. لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکان گەشتوونەتە ئاستی کۆمەڵکوژی. تەواوی دونیا بە بایکۆت و خۆپیشاندانەکان پشتگری خۆیان بە گەلی فەلەستین راگەیاندووە بەڵام بەداخەوە هێشتا پرۆتۆکۆڵی 'شاری خوشک' لە نێوان ئیزمیر و تەلئەبیب بەردەوامە.
هەنێک لە شارەوانییەکانمان لە دوای ٧ی تشرینی یەکەم پرۆتۆکۆلەکانیان لەگەڵ شارەوانییەکانی ئیسرائیل بەتال کردووە.
بەردەوامبوونی پرۆتۆکۆلی شارەوانی ئیزمیر گەورەترین بێڕێزییە کە دەتوانێت بە گەلی تورکیا و گەلی خوشک و برای فەلەستین بکرێت.
لە ئەنجامدا؛
١- ئایا وەزارەت بۆ بەتالکردنی پرۆتۆکۆلی 'شاری خوشک' کە لە نێوان شارەوانی ئیزمیر و شارەوانی تەلئەبیب سەر بە رژێمی سەهیۆنی کارێک دەکاتەوە؟
٢- ئایا شارەوانیێکی دیکەمان هەیە لەگەڵ شارەوانییەکانی رژێمی سەهیۆنی پرۆتۆکۆلی شاری خوشکیان واژۆ کردبێت؟
٣- ئایا ڕێوشوێن بەرامبەر ئەو شارەوانیانە دەگیرێتەبەر و پرۆتۆکۆلەکان هەڵدەوەشێنەوە؟"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بەهۆی شەهادەتی خەلیلوڕەحمان حەقانی وەزیری کۆچ و گەڕاوەکانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
سبەینێ رۆژی یەکشەممە ٧ی تەمووز ٥مین کۆنگرەی ئاسایی هودا پار بە دروشمی "سیستەمێکی دادپەروەرانە هاوبەشکردنی دادپەروەرانە" بەڕێوەدەچێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوویەوە و لەبارەی ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ دانوستانیان کرد.