پەرلەمانتاری هودا پار: بەرپرسیارێتی خۆتان بۆ ئازادکردنی دکتۆر حوسام ئەبو سەفیە جێبەجێ بکەن

شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بانگێشتی کرد، "رێکخراوی تەندروستی جیهانی و کۆمەڵەی پزیشکی جیهانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەپەلە هەنگاو بنێن و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ ئازادکردنی دکتۆر حوسام ئەبو سەفیە جێبەجێ بکەن."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند بابەتی گرنگی ڕۆژەڤ کرد کە یەکێکیان دکتۆر حوسمان ئەبو سەفییە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوانی غەززە بوو کە لەلایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستبەسەر کراوە.
دکتۆر حوسام ئەبو سەفییە: شکۆی مرۆڤایەتی
شاهزادە دەمیر وتی، "وەحشیەتی ئیسرائیلی داگیرکەر بە تەواوی توندییەکەی بەردەوامە. هێزەکانی داگیرکەر لە پێش چاوی دونیا لە دژی مرۆڤایەتی تاوان ئەنجام دەدەن. لە کەناری غەززە ٥ منداڵ بەهۆی سەرما گیانیان لەدەستدا و ٤٤ کەسیش بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا. ٣ هەزار و ٥٠٠ منداڵ مەترسی مردنیان لەسەرە بەهۆی بەدخۆراکییەوە. هەزار و ٦٨ کارمەندی چاودێری تەندروستی شەهید بوون، ١٢ هەزار و ٦٥٠ بریندار چاوەڕێی چوونە دەرەوەی وڵاتن بۆ وەرگرتنی چارەسەر. لە کاتێکدا ١٢ هەزار و ٥٠٠ تووشبووی شێرپەنجە پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە، ٣ هەزار کەس پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات بەهۆی نەخۆشییەکانی ترەوە هەیە. هێزەکانی داگیرکەر ٣٣١ کارمەندی چاودێری تەندروستییان دەستبەسەر کرد؛ سێ کارمەندی تەندروستی لە زینداندا لە سێدارە دا.
هەروەها وەحشیەتە سیستەمی تەندروستی دەکاتە ئامانج؛ ٣٤ نەخۆشخانە وێران کران، ٨٠ بنکەی تەندروستی داخران و هێرش کرایە سەر ١٣٦ ئەمبولانس. هێزەکانی داگیرکەر لە پێش چاوی دونیا بەردەوامن لە کارەکانی نایاسایی و جینۆسیاد.
لە کۆتاییدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتانە سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان و ئاگریان تێبەردا. سەرۆکی پزیشکی ئەم نەخۆشخانەیە دکتۆر حوسام ئەبو سەفیە تا دوا سات بەرەنگاری بووەوە. ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە لەبەردەم تانکی هێزی داگیرکەر بۆ پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی و تەندروستی گەلەکەی. بەڵام لەلایەن داگیرکەرانەوە بە بارمتە گیرا و بەند کرا. ئەو ئەشکەنجەیەی لە زینداندا تووشی بووە دیار نییە و هیچ زانیارییەک لەبارەی تەندروستییەوە لەبەردەستدا نییە.
بانگەوازەکەمان ئەمەیە: رێکخراوی تەندروستی جیهانی و کۆمەڵەی پزیشکی جیهانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەپەلە هەنگاو بنێن و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ ئازادکردنی دکتۆر حوسام ئەبو سەفیە جێبەجێ بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی غەززە وتی، "ئەم رووداوە جارێکی دیکە نیشان داوە، ئێمە لە یەکێتیێکی ئیسلامی بێ بەشین کە لە سەرانسەری دونیا مافی مسوڵمانە ستەملێکراوەکان بپارێزێت."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەپەلە کۆببێتەوە و لە دژی رژێمی سەهیۆنی ڕێوشوێنی سیاسی، ئابووری و ئەگەر مومکین بێت سەربازی بگرێتەبەر."
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.