هەنگاوێکی گرنگ لە هودا پارەوە لەبارەی دەستوور: وۆرکشۆپی "گەڕان بەدوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ" ڕێکدەخات
بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار وۆرکشۆپێک بە ناوی "گەڕان بەدوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ" ڕێکدەخات. ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیستەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری لە وۆرکشۆپەکەدا دەکەن.
هودا پار لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوێکی گرنگ دەنێت بە ڕاکێشانی سەرنج بۆ پێویستی دەستوورێکی نوێ و مەدەنی و دادپەروەرانە، کە ساڵانێکی زۆرە لە ڕۆژەڤی تورکیادایە.
مەحمود شاهید ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی هودا پار ڕایگەیاند کە وۆرکشۆپێک بە ناوی "گەڕان بەدوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ" لە لە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە ئیستانبوول ڕێکدەخرێت.
شاهین ڕایگەیاند کە ئامانجی وۆرکشۆپەکە بەشداریکردن بووە لە بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری و سەروەری یاسا.
"پێویستی دەستورێکی دادپەروەرانە و مەدەنی پێویستییەکی کۆمەڵایەتییە"
شاهین وتی، "پێویستی بە دەستوورێکی نوێ و دادپەروەرانە و مەدەنی ئیتر تەنیا گوتارێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی کۆمەڵایەتیشە. ئامانجی وۆرکشۆپەکە بەشداریکردنە لە بنیاتنانی کۆدەنگییەکی کۆمەڵایەتی لەسەر پلاتفۆرمێک کە بتوانێت دەنگێکی هاوبەش بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا دابین بکات."
"کاتی ئەوە هاتووە دەستووری کودەتاکە وەلا بنرێت و دەستوورێکی تازە دروست بکرێت"
مەحمود شاهین ڕایگەیاند کە ئامانجی وۆرکشۆپەکە کۆکردنەوەی ئەکادیمیستەکان، پارێزەران، نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و سەرکردەکانی بیروڕا بووە بۆ ئاشکراکردنی چاوەڕوانییەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە دەستووری نوێ.
شاهین داوای لە پارتە سیاسییەکان و سەرجەم ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکان کرد و وتی، "دەستوورێکی نوێ کە بە کۆدەنگییەکی کۆمەڵایەتی ئامادە بکرێت کە دادپەروەری بخاتە ناوەند و نوێنەرایەتی هەمووان بکات، داهاتووی تورکیا مسۆگەر دەکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دەستووری کودەتاکە وەلانێین و دەستوورێکی تازە دابڕێژین، با پێکەوە ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە بخەینە سەر شان و پێکەوە ئایندەیەکی نوێ بنیات بنێین."
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ئامانجی وۆرکشۆپەکە بەشداریکردنە لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی تورکیادا، هەروەها پێویستە ڕێبازێکی هەمەلایەنە کە داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان لەبەرچاو بگرێت، وەک بنەمایەک لە پرۆسەی دەستووری نوێدا وەربگیرێت.
ئەم بەرنامە گرنگە کە لە لایەن هودا پار ڕێکدەخرێت، چاوەڕوان دەکرێت بەشدارییەکی بەنرخ لە مشتومڕی دەستووریدا بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مرۆیی و یاسایی هودا پار لەبارەی مردنی گوماناوی ڕۆژین کابائیش ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ئیدعایانەی کە لەم دواییانەدا لە نێو خەڵکدا دەرکەوتوون، جێگەی نیگەرانین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر و بێلایەنانە دەکەن.
بەرنامەی وۆرکشۆپی "گەڕان بە دوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ"، کە لە ئیستانبوول لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار ڕێکدەخرێت، ڕاگەیەندرا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "هەرگیز باندی بکوژی سەهیۆنی بە ئیدانەکردن ڕاناگیرێن. نە ئەو داوایانەی کە لە دادگاکاندا تۆمار دەکرێن و نە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەس نین بۆ ڕاگرتنی ئەم باندە بکوژە. ئەوان تەنیا لە یەک شت تێدەگەن: هێز!"