ڕاگەیەندراوی هودا پار لەبارەی ڕۆژین کابائیش: ناتوانرێت وەک 'کەیسی خۆکوشتن'ێکی سادە دابخرێت
سەرۆکایەتی کاروباری مرۆیی و یاسایی هودا پار لەبارەی مردنی گوماناوی ڕۆژین کابائیش ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ئیدعایانەی کە لەم دواییانەدا لە نێو خەڵکدا دەرکەوتوون، جێگەی نیگەرانین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر و بێلایەنانە دەکەن.
سەرۆکایەتی کاروباری مرۆیی و یاسایی هودا پار لەبارەی مردنی گوماناوی ڕۆژین کابائیش قوتابی زانکۆی ٧٠٠مین ساڵی پارێزگای وان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند، "ئەو ئیدعایانەی کە لەم دواییانەدا لە نێو خەڵکدا دەرکەوتوون نیشان دەدەن کە ناتوانرێت رووداوەکە وەک 'کەیسی خۆکوشتن'ێکی سادە دابخرێت."
"زانیارییە ناکۆکەکان و وردەکارییە ئاشکرانەکراوەکان ڕۆژ بە ڕۆژ نیگەرانی گشتی زیاتر دەکەن"
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە لەگەڵ ئەوەی ساڵێک بە سەر رووداوەکەدا تێپەڕیوە بەڵام هێشتا لە ناو کەیسەکەدا پرسیارەکان هەن کە وڵامیان نەدراوە و دواتر هاتووە، "زانیارییە ناکۆکەکان و وردەکارییە ئاشکرانەکراوەکان کە لە لێکۆڵینەوەکانی شوێنی تاوان و ڕاپۆرتەکانی پزیشکی دادوەریدا سەرهەڵدەدەن، ڕۆژانە نیگەرانی گشتی زیاتر دەکەن. تۆمەت و دۆزینەوە نوێیەکان کە لەم دواییانەدا سەریان هەڵداوە، بە ڕوونی ئەوە دەردەخەن کە ناتوانرێت ڕووداوەکە وەک "دۆسیەیەکی خۆکوژی" سادە دابخرێت."
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە بانگێشت کرا کە دەبێت دەزگاکانی ئیداری و لایەنەکانی دادوەری بە وردی لێکۆلینەوە لەبارەی ئیدعاکان بکەن و "مەرجی هەردوو یاسا و ویژدانیە کە بەڵگەکان بە تەواوی هەڵسەنگێندرێن و پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفافانە لەگەڵ خەڵکدا هاوبەش بکرێت."
"دەبێت ئەو بەرپرسانەی کە کەمترخەمیان کردووە یان هەڵەیان کردووە یانیش بە ئەنقەسد وایان کردووە دەستنیشان بکرێن"
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە بانگێشت کرا کە دەبێت رووداوەکە هەرچی زووە بە تەواوی لایەنەکانیەوە ڕوون بکرێتەوە و دواتر هاتووە، "دەبێت ئەو بەرپرسانەی کە کەمترخەمیان کردووە یان هەڵەیان کردووە یانیش بە ئەنقەسد وایان کردووە دەستنیشان بکرێن و هەرچی زووە هەنگاوەکانی پێویست لە دژیان بهاوێژرێت. نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە هەر کەمتەرخەمییەک یان هەوڵێکی پەردەپۆشکردن نەک تەنیا بە بنەماڵەی ڕۆژین کابائیش بەڵکو بە هەستی دادپەروەری کۆمەڵگاش زیانێکی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی وۆرکشۆپی "گەڕان بە دوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ"، کە لە ئیستانبوول لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار ڕێکدەخرێت، ڕاگەیەندرا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "هەرگیز باندی بکوژی سەهیۆنی بە ئیدانەکردن ڕاناگیرێن. نە ئەو داوایانەی کە لە دادگاکاندا تۆمار دەکرێن و نە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەس نین بۆ ڕاگرتنی ئەم باندە بکوژە. ئەوان تەنیا لە یەک شت تێدەگەن: هێز!"
بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ و کاروباری یاسایی هودا پار وۆرکشۆپێک بە ناوی "گەڕان بەدوای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و دەستووری نوێ" ڕێکدەخات. ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیستەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری لە وۆرکشۆپەکەدا دەکەن.