ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار سەبارەت بە پاراستنی زمانی کوردی دەست نیشانی کرد، ئەو مەرجانەی بۆ پاراستنی و بەرەو پێشەوە بردنی تورکی هەیە دەبێت بۆ کوردی کە زمانی دایکیی چەندین ملیۆن کەسە هەبن.
ئیسحاق ساغلام لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە رۆژی جیهانی زمانی دایکی کە لە ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن رێکخراوی یونێسکۆ راگەیەندرا دەست نیشانی کرد، ئەو کردەوەیانەی لە لایەن دەسهەڵاتی ئێستا بۆ لا بردنی قەدەغە و رێگریەکان لە زمانی کوردی ئەنجام دەدرێت ئەرێنیە بەڵام بەس نییە.
رۆژی زمانی دایکی و دەهاتووی زمانی کوردی
ساغلام لە راگەیەندراوەکە سەبارەت بە ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایکی وتی، "بە راگەیاندنی پاراستنی زمانەکان کە بەشێکن لە میراسی بەها و هەبوونی کەلتووری جیهان لە سەر دەوڵەتانی ئەندامی یونێسکۆ بووە ئەرکێک کە بەرگری لە زمانەکان بکەن. بەم وەسیلەیە دەمانەوێت بڵێین بۆمان تەواوی زمانەکانی جیهان بە قەدر و بەهایە. پەروەردەگارمان دەفەرموێ، جۆراجۆری زمانەکان و رەنگەکانی ئێمە دەلیلن بۆ هەبوونی ئەو. بەهۆی ئەو فەرمانە جارێکی دیکە دەمانەوێت بڵێین، پێویستە زمانەکانی لە سەر رووی زەوی بوون و ئازادیی خۆیان بەردەوام بکەن."
"پاراستانی زمانی کوردی و راگەیاندنەکەی بە نەوەکانی دەهاتوو بۆ تورکیای کە ئەندامی یونێسکۆیە ئەرکێکە"
ساغلام لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد، "پاراستی زمانی کوردی کە لە وڵاتەکەمان چەندین ملیۆن کەس بە کوردی قسە دەکەن و دوای زمانی تورکی زمانی دووەمە لە رێژەی قسە کردن و راگەیاندنەکەی بە نەوەکانی دەهاتوو بۆ تورکیای کە ئەندامی یونێسکۆیە ئەرکێکە. ئەو کردەوەیانەی لە لایەن دەسهەڵاتی ئێستا بۆ لا بردنی قەدەغە و رێگریەکان لە زمانی کوردی ئەنجام دەدرێت ئەرێنیە بەڵام بەس نییە. ئەو مەرجانەی بۆ پاراستنی و بەرەو پێشەوە بردنی تورکی هەیە دەبێت بۆ کوردی کە زمانی دایکیی چەندین ملیۆن کەسە هەبن. پاراستنی زمانی کوردی پێویستیێکی دادپەروەری و حەقانیەتە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."