شەهید یەحیا عەیاش بە رەحمەت یاد دەکرێت

شەهید یەحیا عەیاش یەکێک لە کەسایەتیەکانی ناوداری خۆڕاگریی فەلەستین لە ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی بە رەحمەت یاد دەکرێت.
یەحیا عبداللطیف عەیاش لە ٦ی ئاداری ١٩٦٦ لە گوندی رافاتی فەلەستین لە دایک بوو. یەحیا عەیاش کە منداڵی خانەوادەیەکی خاوەن هەستیاری ئیسلامی بوو لە ساڵی ١٩٩١ زانکۆی ئەندازیاریی کارەبای تەواو کرد. لە قۆناغی زانکۆ بەردەوام بوو لە چالاکیەکانی ئیسلامی.
لە ساڵی ١٩٨٥ باپەند بوونەکەی بە بزووتنەوەی ئیخوان رایگەیاند و لە رامەلڵا و گوندی رافات بەردەوام بوو لە چالاکیەکانی بانگەوازی ئیسلامی.
یەحیا عەیاش بە دەرفەتەکانی ماددی خۆی بەردەوام بوو لە پشتگری لە بزووتنەوەکە و کاریگەریێکی گەورەی لە بڵاو بوونی دۆزی ئیسلام لە ناوچەکە هەبوو.
دوای ماوەیەک بووە بەرپرسی ئیخوان لە رافات. لە قۆناغی راپەڕین ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنیی دروست کرد و لە دژی سەهیۆنیەکانی داگیرکەر بە کاری هێنا و زیانێکی گەورەی بەوان دایەوە.
لە ٢٥ی نیسانی ١٩٩٣وە سەهیۆنیەکان دەستیان بە چالاکیەکان بۆ ئەسیر کردنی یەحیا عەیاش کرد و کەوتە ناو لیستی داواکاروەکان. لەو قۆناغەدا ئیتر یەحیا عەیاش وەکو کەسێکی مەحکووم بەردەوام بوو لە چالاکیەکانی
سیخوڕەکانی شەبەکەی تیرۆریی سەهیۆنی لە رێگای هاوڕێیەکی تەلەفۆنێکی بۆمبڕێژکراو وەکو دیاری بە یەحیا عەیاش دەدات.
لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ کاتێک لە کەمپی جەبەلیە بوو باوکی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵی ئەنجام دەدات. کاتێک پشتڕاست دەکرێت کە یەحیا عەیاش لەگەڵ تەلەفۆن قسە دەکات سەهیۆنیەکان بۆمبەکە دەتەقێنێنن و لە ئەنجامی رووداوەکەدا یەحیا عەیاش شەهید دەبێت.
سەهیۆنیەکان ئینکاریان نەکرد کە یەحیا عەیاش لە لایەن ئەوان شەهید کراوە. دوای رووداوی شەهادەتی عەیاش لە ئەنجامی وڵامدانەوە بە سەهیۆنیەکان، لە مانگی شوبات و ئادار بە کۆی گشتی ٦٠ سەهیۆنی کوژران.
لە کەناری غەززە بۆ ئەندازیار شەهید یەحیا عەیاش مەراسیمێکی پرسە ئامادە کرا و ٢٥٠ هەزار کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.