محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند کە لە کاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە خاکەکانی عێراقەوە مووشەک یان سارۆخ ئاراستە نەکراوە.
سوودانی وتی، "راپۆرت یان نیشانەیەک نییە کە لە کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە خاکەکانی عێراقەوە سارۆخ یان مووشەک ئاراستە کرابن. پێداگرین لەوەی کە رێگە نەدین عێراق ببێتە مەیدانی جەنگ."
سوودانی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق یەکێک بوو لە یەکەم وڵاتەکان دوای ٧ی تشرینی یەکەم هۆشداری لەبارەی بەردەوامی شەڕەکە داوە و وتی، "ناوچەکە ناتوانێت گرژیێکی بەم شێوەیە تەحەمول بکات. دەبێت هەموو کەس بۆ رێگری لە بەرزبوونی گرژییەکە فشار بسەپێنێت. بەرپرسانی عێراق کار بۆ دوورخستنی وڵات لە ناوچەی شەڕ دەکات. هەڵوێستەکەمان لەبارەی هێرش سەر غەززە و فەلەستین دەپارێزین."
سوودانی هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق وەک پێشڵکردنی یاسایەکی نێودەوڵەتی ناوبردبوو کە ئێران دەتوانێت وڵامەکەی بدات.
سوودانی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبارەی پاراستنی فەلەستنییەکانی مەدەنی بێ تاوان شکەستی خواردووە و لە پێش چاوی دونیا رووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە ویلایەتی خەیبەر-پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١٣ کەس شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
لە زەریای ئەتلەس لە ئەنجامی نوقم بوونی بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نزیکەی ٥٠ کۆچبەر بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەیر سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون کە ٣یان ئافرەت بوون.