لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی راگەیەندراوی خاچی سووری کینیا، لە مانگی رابردوو تاوەکو ئێستا لە ناوچەکە بارینی باران بەردەوامە و کاریگەری نەرێنی بە ژیانی هاوڵاتیان هەبووە و تاوەکو ئێستا لانیکەم ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، کاریگەری لافاوەکە بە سەر نایرۆبی پایتەختیش هەبووە و ژمارەیەکی زۆر گەڕەک لە ژێر ئاوەکاندا ماون.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دەستی بە هێرش سەر رەفەح کردبوو دەروازەی رەفەحی داگیر کردەوە کە تاکە دەروازەی غەززەیە بۆ دەرەوەی وڵات.
ئانتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگێشتی لایەنەکانی غەززە کرد کە هەرچی زووە هەنگاو پێویست بهاوێژن و لەبارەی ئاگربەست رێکبکەون.
حەماس راگەیاند کە پێشنیارەکانی ناوبژوانەکان لەبارەی ئاگربەست قبول دەکەن.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لە دەست دا و ٧ کەسیش بەهۆی بەرکەوتنی بروسکە گیانیان لە دەست دا.