ئازار و دڵتەنگی "کارەساتی گەورە نەکبە" ناسراو بە گۆشەگیری و جینۆساید و ئاوارەیی زۆرەملێ کە لە دوای داگیرکاریی سەهیۆنیەکان لەسەر خاکەکانی فەلەستین دەستی پێکرد، ٧٦ ساڵە بەردەوامە.
یەکەم هەنگاوی نەکبە کە بە ڕۆژی "کارەساتی گەورە" ناسراوە، کە هێمای کۆچی زۆرەملێ و داگیرکاری و ئەشکەنجەدان و تاڵان و کۆمەڵکوژییە بۆ گەلی فەلەستین، لەلایەن جەنەڕاڵی فەرەنسی ناپلیۆن بۆناپارتەوە خرایە پێشەوە، ەم بیرۆکەیە بە جاڕنامەی بالفور لە قاڵب دراوە و دواجار لەلایەن بن گوریۆن، یەکەم سەرۆکوەزیرانی رژێمی داگیرکەر جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی ئەو پسپۆڕانەی کە لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی پێگەیشتنی بیرۆکەی سەهیۆنیەکان بۆ نیشتەجێبوون لە فەلەستین دەکرد، ژەنەڕاڵی فەرەنسی ناپلیۆن بۆناپارت بیرۆکەی دامەزراندنی باندێکی تیرۆریستی لە فەلەستین لە ساڵی ١٧٩٩دا هێنایە ئاراوە کە ئەو کات فەلەسیتن لە ژێر کۆنترۆڵی عوسمانیەکاندا بوو. بۆناپارت بە جولەکەکانی هەموو جیهانی وتووە، "بوەستە. کات هات. فەرەنسا دەستی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەتان درێژ دەکات."
توێژەر و بەرهەمهێنەر ڕێڤان ئێد دامین کە بەو فیلمە دیکۆمێنتارییەی کە لەسەر نەکبە دروستی کردووە ڕووداوەکانی ئاشکرا کردووە، دەڵێت ئەو بیرۆکەیەی کە باسی لێوە دەکرێت لە ڕاستیدا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٨٠٠. ئێد دامین دەڵێت، "نەکبە لە ساڵی ١٩٤٨ ڕووی نەداوە، بەڵکو زۆر پێش ئەو بەروارە ڕوویداوە. بە تایبەتی لە ساڵی ١٧٩٩دا، ژەنەڕاڵی فەرەنسی ناپلیۆن بۆناپارت بیرۆکەی داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین لە چوارچێوەی پلانی کۆلۆنیالیزمدا هێنایە ئاراوە. دواتر ئینگلتەراش لە ساڵی ١٨٤٠دا داوای هەمان شت کرد. پاشان داگیرکاریی ئینگلیز لە سەر فەلەستین ڕووی دا."
بەریتانیا لە مانگی کانوونی دووەم ١٩١٧دا فەلەستینی داگیرکرد
دوای بیرۆکەی ئەوروپیەکان بۆ داگیر کردنی خاکەکانی فەلەستین، سەهیۆنیەکان لە ساڵانی ١٨٨٠ بزووتنەوەی "خۆشەویستان سەهیۆن"یان دامەزراند. لە ساڵی ١٨٩٧ یەکەمین کۆنگرەی سەهیۆنی لە شاری بازێلی سویسرا بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ جوولەکەکان بەڕێوەچوو و بڕیارێک لەسەر ئەم پرسە درا.
لە قۆناغی دواتردا سەهیۆنیەکان لە هەموو جیهانەوە بە کۆمەڵ ڕێگەیان پێدرا کۆچ بکەن بۆ فەلەستین. لە هەنێک وڵاتانی ئەوڕووپی بەڕێوبەران بۆ ئەم ئاماجە دەستیان بە سەپاندنی فشار بە سەر جووڵەکەکان. بەم شێوەیە زەمینە ئامادەکرا بۆ ئەوەی سەهیۆنیەکان کۆچ بکەن بۆ خاکەکانی فەلەستین و هەوڵی داگیرکردنی بدەن.
سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی دەوڵەتی عوسمانی بۆ پێشگرتن لێی، کۆچی سەهیۆنیەکان بۆ فەلەستین بە خێرایی بەردەوام بوو. ژەنەڕاڵی بەریتانی ئێدمۆند ئالنبی لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٧دا قودسی داگیرکرد و کۆتایی بە دەسەڵاتی عوسمانیەکان لە فەلەستین هێنا کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا شکستی خواردبوو و شوێنی بۆ سەهیۆنیەکان کردەوە.
ئینگلیزەکان پارەیان بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی سەهیۆنی هاگانا دابین کرد
ئیدارەی بەریتانیا کە لە فەلەستین نیشتەجێ بوو، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٣٦ بە فەرمی ڕێگەی بە کۆچ کردنی ٤٠٠ هەزار سەهیۆنی بۆ فەلەستین دا و بەم شێوەیە سەهیۆنیەکان لە سەدا ٣١ی هاوڵاتیان فەلەسیتنیان پێک هێنا.
ئینگلیزەکان لەبیریان نەکرد پارە بدەن بۆ یەکەم ڕێکخراوی تیرۆریستی سەهیۆنیەکان "هاگانا" کە بە زمانی عیبری بە واتای "بەرگری" دێت. ئەفسەرانی بەریتانی لە فەلەستین دەستیان کرد بە بەشداریکردن لە مەشق و ڕاهێنانی سەربازانی هاگانا. تەنانەت لە قۆناغێکدا کە ناوچەکە بەرەوڕووی هیچ مەترسییەکی جەنگی نەبووە، ئینگلیزەکان بە بەکارهێنانی شەڕ وەک بەهانەیەک، مەشقی بە چەکدارە سەهیۆنیەکان دەکرد.
سەهیۆنیەکان بە سەرۆکایەتی یگائیل یادین سەرۆکی هاگانا ئامانجیان ئەوە بوو کە بە بزووتنەوەیەکی تیرۆریستی سوود لەو بۆشایی دەسەڵات وەربگرن کە لە کاتی کشانەوەی بەریتانیا لە فەلەستین سەرهەڵدەدات. ستراتیجی هاگانه به پێی ئەم پلانه ئامادە کرابوو. لەم قۆناغەدا سەهیۆنیەکان بۆ پشتگری ماددی و سیاسی بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا کە زیاتر لە ٣ ملیۆن جولەکە لەوێ دەژین. جولەکەکان بە ڕاکێشانی هەندێک کەسایەتی کاریگەر لە ئیدارەی ئەمریکا بۆ ڕیزەکانیان دەستیان کرد بە بەکارهێنانی ئەمریکا وەک سەرچاوە.
ئەمریکا چەک و تەقەمەنی سەربازی بۆ سەهیۆنیەکان نارد
بە ڕێكخستنی كۆكردنهەوەی پارە له لایەن مۆرگنتاو وەزیری دارایی جوولەكەی ئەمریكا، هەندێك لە توێژەكانی ئیدارەی ئەمریكا بوونە گەورەترین لایەنگرانی سەهیۆنیەکان. بەو پارەیە چەک و تەقەمەنی کڕدران و چەکەکان گواسترانەوە خاکەکانی فەلەستین.
بۆ دامەزراندنی چەتەی تیرۆری سەهیۆنی و دانپێدانانی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان تەنیا یەک هەنگاو مابوو. ئهمهش له لایهن بهریتانیاوه به داواكاری بۆ دامهزراندنی كۆمیتهیهكی تایبهتی فهلهستین له ناو نهتهوە یهكگرتووهكان دهستیپێكرد. وڵاتانی ئوسترالیا، کەنەدا، چیکۆسلۆڤاکیا، گواتیمالا، پیرۆ، سوید، ئۆرۆگوای، هیندستان و ئێران بۆ کۆمیتەکە هەڵبژێردران. ئەو ڕاپۆرتەی کە کۆمیتە پێشبینی کردبوو بریتی بوو لە دابەش کردنی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەهیۆنی، بەگوێرەی پلانەکانی سەهیۆنیەکان. بەپێی ئەو سنوورانەی کە لە راپۆرتەکەدا کێشراون، لە سەدا ٤٢.٨٨ی خاکەکە بۆ فەلەستینیەکان و لە سەدا ٥٦.٤٧ بۆ سەهیۆنیەکان بوو.
ئینگلتەرا، ئەمریکا و ڕووسیا ڕۆڵێکی گەورەیان لە دامەزراندنی ئەو چەتەیەی تیرۆریستیەدا هەبوو
کۆشکی سپی دەستی کرد بە هەموو جۆرە گوشارێک بۆ سەر ئەو وڵاتانەی کە دژایەتی دابەشکردنی فەلەستین دەکەن یانیش بێ لایەن دەبن. کاریگەریێکی گەورەی ئەو هەڵبەتەی هەڕەشە و فشار بە سەر گەشتنی سەهیۆنیەکان بە ئامانجەکەیان هەبوو. لە دەنگدانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە کاتژمێر ١٧.٣٥ لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٤٧ بەڕێوەچوو، پلانی زۆرینە بە ٣٣ دەنگی دژ بە ١٣ دەنگی نەخێر و ١٠ دەنگی بێلایەن پەسەند کرا. جگە لە پشتیوانی ئاشکرای ئەمریکا لە دامەزراندنی چەتەی تیرۆریی سەهیۆنی، پشتیوانی نهێنی ستالینی دوژمنی جووڵەکەکانیش هەبوو. ستالین کە دەیخواست کۆتایی بە بوونی جووڵەکەکان لە وڵاتەکەی بێنێت لەگەڵ ئەمریکا پشتگری لە پلانی دابەش کرد. رەفتاری هاوبەشی ئەمریکا و سۆڤیەت وایک رد زۆرێک لە وڵاتانی ژێر کاریگەری ئەوان بە هەمان شێوە دەنگ بدەن.
لە ١٤ی ئایاردا، چەند کاتژمێرێک پێش کێشانەوەی بەریتانیا لە فەلەستین، ئەنجومەنی نیشتمانی جوولەکەکان (ڤاد لێڤمی) لە تەلئەبیب کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە چەتەی تیرۆری سەهیۆنیان دامەزراندووە. ئەمریکا ١١ خولەک دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی سەهیۆنیەکانی ناسی. هەروەها لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن وڵاتانی دیکەوە ناسێندرا.
ڕۆژێک دوای بڕیاری دابەشکردنی فەلەستین، سەهیۆنیەکان هێرشەکانیان زیاتر کرد
ڕۆژێک دوای بڕیاری دابەشکردنەکە، چەتەی چەکدار بە ناوی "هەگانە" کە لە لایەن سەهیۆنیەکانەوە دامەزرابوو، دەستیان بەسەر ئەو ناوچانەدا گرت کە ئامادەکرابوون بۆ نیشتەجێبوونی سەهیۆنیەکان. لە کاتی داگیرکارییەکەدا سەدان گوند و شارۆچکەی فەلەستین وێران بوون. هەزاران فەلەستینی کۆمەڵکوژ کران. لەم قۆناغەدا بەدەوییەکان کە لە ناوچەی نەگەو دەژیان ئاوارە بوون. هەروەها بە گۆڕینی ناوی شوێنەکان دەستیان بە هێرش سەر ناسنامەی کەلتووری ناوچەکە کرا. زۆرێک لە شارە مێژووییەکانی فەلەستین بە جوولەکە کران.
ئەو چەتەیە یتیرۆریستیی کە لە دوای نەکبەوە داگیرکارییەکانیان فراوانتر کردووە، ئێستا نزیکەی لە سەدا ٩٠ی خاکەکانی فەلەستین داگیر کردووە. لەو کاتەوە بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان ژمارەی پەنابەرانی فەلەستینی گەیشتووەتە ٦ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا.
هەروەها سەهیۆنیەکان بەردەوامن لە دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی نایاسایی لە قودسی ڕۆژهەڵات و کەرتی ڕۆژئاوا کە لە ساڵی ١٩٦٧ داگیریان کردبوو.
لیستی کۆمەڵکوژییەکان لە دژی گەلی فەلەستین تا ڕادەیەک درێژە و ئەم تاوانانە بە دیوار و بازگە و گەمارۆ و ڕووخاندنی خانوو و داگیرکاری و شەڕی دژی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و تاوانی دژ بە ئەسیرەکان ناو زیندانەکان بەردەوامە.
فەلەستینییەکان چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکەن کە دەگەڕێنەوە بۆ "بەهەشتی دزراو"یان
لە ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی سەهیۆنیەکان لەو خاکانەی کە لە ١٥ی ئایاری ١٩٤٨ داگیریان کردووە، فەلەستینییەکان هەموو ساڵێک بەردەوامن لە چالاکی.
جگە لە کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە، فەلەستینیەکان کە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان و بە تایبەت لە سوریا و لوبنان و ئوردن دەژین، خواستی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر "بەهەشتی دراو"یان دەردەبڕن.
بۆ ملیۆنان فەلەستینی کە دەیان ساڵە لە دەربەدەریدا دەژین، "نەکبە" (کارەساتی گەورە) وەکو نیشانەی کۆچی زۆرەملێ و تاڵانکاری و کۆمەڵکوژیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان سەهیۆنیی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی داگیرکەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و ئەو ڕێککەوتنەی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستنی کەناری غەززە ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، حکومەت ئامادەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وانشتۆن لەمبارەیە هەنگاوێک نەهاوێشتووە.