ئوسامە حەمدان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس رایگەیاند، بەرخۆدان وەڵامی ئەرێنی دایەوە بۆ هەموو ئەو بیرۆکانەی کە پێشنیارکراون بۆ ئاگربەست.
حەمدان بە راگەیاندنی ئەوەی کە داوای ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەن، رایگەیاند کە ئامادەن بۆ رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەسیران.
حەمدان جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکان بۆ گوشار خستنە سەر نێوەندگرەکان بەس نابێت بۆ گۆڕینی هەڵوێستی بزووتنەوەی حەماس و وتی "ئێمە داوای ئاگربەستی هەمیشەییمان کرد و ئامادەین بۆ رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەسیران. بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، سەرەڕای کەموکوڕیەکانی، وەستانی هەمیشەیی شەڕ و کشانەوەی داگیرکەران لە کەناری غەززە پشتڕاست دەکاتەوە. لە بڕیارنامەکەدا خاڵێک هەیە کە ئێمە قبوڵ ناکەین، بەڵام خاڵە سەرەکییەکان ئەرێنین. بلینکن یەکێکە لە بەربەستەکانی بەردەمگەیشتن بە رێککەوتن، چونکە تەنها بەگوێرەی خواستی ئیسرائیل مامەڵە دەکات. پرسی سەر شانۆ هەڵوێستی ئەمریکایە و پێویستە بلینکن روونتر بێت. هەموو ئۆپڕاسیۆنەکانی بلۆککردن لەلایەن ئیسرائیلەوە بە رەزامەندی ئەمریکا ئەنجامدرا. هەوڵدان بۆ فشارخستنە سەر ناوبژیوانان بەس نابێت بۆ گۆڕینی هەڵوێستی بزووتنەوەی حەماس."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.