وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە ئاوی پیسی غەززەی گەمارۆدراودا دۆزراوەتەوە.
راگەیەندرا کە ئەو ڤایرۆسەی کە دەبێتە هۆی ئیفلیجی منداڵان لە ئاوی پیس لە غەززە دۆزراوەتەوە و ئەمەش پێشبینی کارەساتی تەندروستی راستەقینەیە.
لە بەیاننامە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی غەززەدا زانیاری لەسەر ئەو پشکنینانە دراوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) لەسەر نمونەی ئاوی پیس وەرگیراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ڤایرۆسەی کە دەبێتە هۆی ئیفلیجی منداڵان، لە ئاوی دەڕژێت و کەڵەکە دەبێت لەو شوێنانەی کە خەڵک تێیدا دەژین و لە نێوان خێمەکاندا بەهۆی تێکچوونی ژێرخانی زەویەوە دەستنیشان کراوە، هەروەها هەزاران کەس مەترسی تووشبوونیان بە ئیفلیجی منداڵان هەیە.
هۆشداری درا کە بەهۆی کەمی ئاو و پیسبوون بە ئاوی ئاوەڕۆ و کەڵەکەبوونی تەنێک زبڵ و ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی کەرەستەی پاککەرەوەی لە لایەن رژێمی داگیرکاری کارەساتێکی تەندروستی ڕاستەقینە رووبدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان سەهیۆنیی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی داگیرکەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و ئەو ڕێککەوتنەی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستنی کەناری غەززە ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، حکومەت ئامادەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وانشتۆن لەمبارەیە هەنگاوێک نەهاوێشتووە.