وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوەدەبات بۆ جێبەجێ کردنی چەند پڕۆژەیەکی خێرخوازی دەچێتە وڵاتی ئوگاندا.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە ١٢ مانگی ساڵدا لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات.
محەمەد نورالله گونایدن سکرتێری گشتی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکانیان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و راگەیاند کە وەک کاروانی ئومێد لە ١١ی ئەیلوول بۆ جێبەجێ کردنی چەند پڕۆژەیەک دەچینە وڵاتی ئوگاندای کیشوەری ئەفریقا.
گونایدن باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی چالاکییەکان لە وڵات پڕۆژەکانی دابەشکردنی خۆراک، دانانی بناغەی مزگەوتی ئیسماعیل هەنییە، پێدانی قورئانی کەریم وەک دیاری، دروستکردنی بیری ئاو، دابەشکردنی بزنی شیردە و ئەنجامدانەوەی نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بەڕێوە دەبەن.
ناوبراو لە کۆتاییدا بانگێشتی خێرخوازەکان کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان چاوەڕوانی پشتگریی خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان سەهیۆنیی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی داگیرکەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و ئەو ڕێککەوتنەی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستنی کەناری غەززە ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، حکومەت ئامادەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وانشتۆن لەمبارەیە هەنگاوێک نەهاوێشتووە.