وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە خاکەکانیان و پێشێلکردنی مافەکانیان رەتدەکەن.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، پلانەکان بۆ کۆچی زۆرەملێی کاتی یان بەردەوامی فەلەستینییەکان لە خاکەکانیان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و رێگری لە ئومێدی مسوگەڕبوونی ئاشتی.
راگەیەندرا کە هێشتا پرسی فەلەستین لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و دواخستنی چارەسەری ئەم پرسە و کۆتایینەهێنان بە داگیرکاری و نەگەڕاندنەوەی ئەو مافانەی کە لە فەلەستینییەکان زەوت کراوە، تەنیا ناسەقامگیری ناوچەکە زیاتر دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری بەناو داگیرکەر زیانە سەربازییەکانی خۆی راگەیاند. رایگەیاند کە ٨٤١ داگیرکەر کوژراون.
شاندێکی حەماس بە سەرکردایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس بۆ دانوستان لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر چووە قاهیرە.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا راگەیاند، "١٤مین کەشتی چاکە" کە هەڵگری ٨٧١ تۆن هاوکاری مرۆییە لە بەندەری مێرسینەوە بەرەو غەززە بەڕێوە کەوت.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئارەزۆی خۆی بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە بۆ "شوێنەکانی ئەمنتر" وەک میسڕ و ئوردن دووبارە کردەوە و راگەیاند کە لە قۆناغێکی نزیکدا لە واشنتۆن لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر دیدار دەکات.