لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شارۆچکەی ئاریوب جاجایی پارێزگای پاکتیای وڵاتی ئەفغانستان رووی دا. لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێکی پاشماوەی جەنگی کە منداڵەکان دۆزیبوون منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
مونیب زەدران وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای پاکتیا راگەیاند، منداڵەکان ئامێرێکیان دۆزیوە و دەستیان بە یاری بەو ئامێرە کردوون بەڵام لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرەکە منداڵێک لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ٥ کەسیش بریندار بوون، رەوشی ٣ بریندار گرانە.
لە وڵاتی ئەفغانستان بۆ ماوەی چەندین ساڵ شەڕ بەردەوام بوو. ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەیە بە زۆر مینڕێژ کراوە و بەهۆی تەقینەوەی مینەکان هەموو ساڵێک دەیان منداڵ گیانیان لەدەستدەدەن و کەمئەندام دەبن.
ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو راگەیاندبوو، لە ٦ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی تەقینەوەی مینەکان و پاشماوەکانی تەقەمەنی ٢٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری بەناو داگیرکەر زیانە سەربازییەکانی خۆی راگەیاند. رایگەیاند کە ٨٤١ داگیرکەر کوژراون.
شاندێکی حەماس بە سەرکردایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس بۆ دانوستان لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر چووە قاهیرە.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا راگەیاند، "١٤مین کەشتی چاکە" کە هەڵگری ٨٧١ تۆن هاوکاری مرۆییە لە بەندەری مێرسینەوە بەرەو غەززە بەڕێوە کەوت.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئارەزۆی خۆی بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە بۆ "شوێنەکانی ئەمنتر" وەک میسڕ و ئوردن دووبارە کردەوە و راگەیاند کە لە قۆناغێکی نزیکدا لە واشنتۆن لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر دیدار دەکات.