لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تاوەکو ئێستا ١٨٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتەوە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، رژێمی داگیرکەر بیلال محەمەد رەجەب پەیامنێری کەناڵی "ئەلقودس تۆدای"ی تیرۆرکرد.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تاوەکو ئێستا ١٨٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئیدانەی کردنەئامانجی ڕۆژنامەنووسان کرا و بانگێشتی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرا کە سکاڵا لە دژی رژێمی داگیرکەر تۆماڕ بکەن و فشار بە سەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنن بۆ ئەوەی کۆتایی بە تاوانی جینۆساید بهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی راگەیاند، لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەر ئاگربەست دەرەنگ دەخات ئەسیرێکی سەهیۆنی هەوڵی خۆکوژی داوە بەڵام لە لایەن موجاهیدەکان رزگار کراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٥٨١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٤٣٨ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لوبنان و هێرش دەکاتە سەر باشووری لوبنان.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.