ئەمریکای داگیرکەر کە هەموو جۆرە چەک و تەقەمەنیێک بۆ رژێمی داگیرکەر دابین دەکات تاکو بەردەوام بێت لە کۆمەڵکوژی لە غەززە ئەم جار بۆ پاراستنی رژێمی سەهیۆنی فڕۆکەی بۆردوومانی بی-٥٢ دەنێرێتە ناوچەکە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، هێزی سەربازیی دیکە لە نێویاندا فڕۆکە بۆردوومانی و هێرشی دوور مەودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش کراوە کە وێرانکەری بەرگریی مووشەکی بالیستیی زیادە و بەلەمی فڕۆکەی جەنگی و تانکەر و فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی هێرشبەری دوور مەودای بی ٥٢ بۆ ناوچەکە جێگیر دەکرێن بەمەبەستی "پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەرگریکردن لە ئیسرائیل و دابینکردنی رێگری."
دەستنیشان کرا، ئەم هێزانە مانگی دەهاتوو دەگەنە ناوچەکە.
ئەمریکا لە ١٣ی تشرینی یەکەم بۆ پاراستنی رژێمی داگیرکەر لە بەرامبەر ئێران سیستەمی بەرگری THAAD و دەوروبەری ١٠٠ کارمەندی سەربازی بۆ چالاککردنی سیستەمەکە ناردبوو خاکەکانی داگیرکراو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی راگەیاند، لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەر ئاگربەست دەرەنگ دەخات ئەسیرێکی سەهیۆنی هەوڵی خۆکوژی داوە بەڵام لە لایەن موجاهیدەکان رزگار کراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٥٨١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٤٣٨ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لوبنان و هێرش دەکاتە سەر باشووری لوبنان.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.