لە لوبنان کە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣ هەزار و ١٣ کەس و ژمارەی بریندارەکان گەشتە ١٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەر لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەکی ئاوارەکان لە ناوچەی بورج شوفی لوبنان و بەم شێوەیە کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٥ کەس گیانیان لە دەست داوە و ئاگرەکەی ناو باڵەخانەکە هێشتا بەردەوامە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣ هەزار و ١٣ کەس شەهید بوونەتەوە و ژمارەی بریندارەکان گەشتووە ١٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا ٦ فەلەستینی شەهید بوون.
سامی ئەبو زوهری وتەبێژی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە باکووری غەززە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.