لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە باکووری غەززە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر ناوچەی زەرقا لە باکووری غەززە و ناوچەی تەبعا نوەیری لە رۆژئاوای کەمپی نوسەیراتی بۆردومان کرد.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی زەرقا ٥ کەس شەهید بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
لە تەقەی داگیرکەران بۆ سەر مەدەنییەکان لە ناوەندی کەناری غەززە کەسێک شەهید بوو و ٢ کەسیش بریندار بوون.
دوای تەقەی داگیرکەران بۆ سەر مەدەنییەکان لە ناوجەی تەنعا نوەیری لە ڕۆژئاوای کەمپی نوسەیرات تەرمی شەهیدێک و ٢ بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی عەودە لە کەمپی نوسەیرات کرا.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر باڵەخانەی خانەوادەیەک لە شاری جیبالیا نەزلا لە باکووری غەززە چەند مەدەنیێک بریندار بوون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خانوویێک لە ناوچەی عالەمی لە کەمپی جیبالیا ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دوێنێ داگیرکەران لە کاتەکانی بەیانی هێرشیان کردبوو سەر بەیت لاهیا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٥ کەس شەهید بوبوون کە ١٣یان منداڵ بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٤٣ هەزار و ٣٩١ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٠٢ هەزار و ٣٤٧ کەسیش بریندار بوونەتەوە و هێشتا هەزاران کەس بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا ٦ فەلەستینی شەهید بوون.
سامی ئەبو زوهری وتەبێژی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە لوبنان کە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣ هەزار و ١٣ کەس و ژمارەی بریندارەکان گەشتە ١٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.