لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە رامەلڵا ٢ داگیرکەر بریندار بوون
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە چوونەوە ژوورەوەی نیشتەجێگای شیلۆ لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٢ داگیرکەری سەهیۆنی بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی فەلەستینی، موجاهیدە فەلەستینییەکە لە سەرەتا بە ئۆتۆمبێلەکەی لە دوو داگیرکەر داوە و دواتر بە چەقۆ لێیان داوە. دواتر جووڵەکەی داگیرکەر کە گوایە مەدەنییە موجاهیدەکەی گولڵەباران کردووە.
هەروەها میدیاکانی عیبریش باسیان لەوە کرد کە لە نیشتەجێگای شیلۆ لە باکووری رامەلڵا ئۆپڕاسیۆنێک ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا دوو داگیرکەر بریندار بوونەتەوە.
هێزەکانی داگیرکەر رێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد و نەیانهشت کە موجاهیدەکە بگوازرێتەوە نەخۆشخانە.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر ناوچەکەیان گەماڕۆ دایەوە و رێگریان لە هاتوچۆ لە ناوچەکە کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.