لە ئەنجامی زیاتر لە ٣٠ هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک لە رۆژهەڵاتی لوبنان زیاتر لە ٥٠ کەس شەهید بوون و ٦٣ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر لە ٧مین ڕۆژەکەیدا بەردەوامە لە هێرشی توندی ئاسمانی بۆ سەر بەعلەبەک.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی لوبنان، فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر زیاتر لە ٣٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری بەعلەبەک و گوندەکانی دەوروبەرەکەی ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی هێرش سەر بەعلەبەک و بیقاعە ژمارەیەکی زۆر مەدەنی کۆمەڵکوژ کران.
لە ئەنجامی کردنە ئامانجی مەدەنییەکان زیاتر لە ٥٠ کەس شەهید بوون و ٦٣ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک لە گەڕەکی شەیکانی شاری بەعلەبەک کە خانەوادەکانی هەژار تێدا دەژیان ١٠ مەدەنی گیانیان لە دەست دا و ٩ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێککەوتنی کڕینی ٢٥ فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٥ بە نرخی ٥.٢ ملیار دۆلار واژۆ دەکات.
لە ئەندەنوسیا دوای تەقینەوەی گڕکانی لیوتۆبی بەرپرسانی باڵا هۆشدارییان دا.
تەدرۆس ئادانۆم غێبریەسووس بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند کە خۆلی دووەمی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە بەڕێوە چوو.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارۆچکەی بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.