لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ١٠٢ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٨١٩ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر لوبنان.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٥٢ کەس شەهید بوون و ١٦١ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ١٠٢ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٨١٩ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
دەستنیشان کرا، ١٩٢ کەس لە شەهیدەکان منداڵ، ٦١٤یان ئافرەت و ١٧٩یان کارمەندی تەندروستین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند قەزایەک لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بەناو ئەو یاسایەی لە لەلایەن پەڕلەمانی داگیرکەر پەسەند کراوە و راگەیاند کە "یاسای نوێی کنێست جارێکی دیکە نەژادپەرستی رژێمی سەهیۆنی ئاشکرا دەکات."
رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی داگیرکەران بۆ سەر ئێران کرد کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام درا و لە ئەنجامیدا ٤ سەرباز و مەدەنیێک شەهید بوون.
لە بەندەری ئەلخسیراسی وڵاتی ئیسپانیا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر کەشتیێک کە لە ئێکوادۆرەوە دەهات دەست بە سەر ١٣ تەن ماددەی هۆشبەر لە جۆرەی کۆکائیندا گیرا.