بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای داگیرکەریان خستووە خوارەوە.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، "بەرگری ئاسمانی یەمەن لە ناوچەی یاتمای پارێزگای جەوف فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆرەی MQ-9 خراوە خوارەوە."
عبدالمالک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو کە تاوەکو ئێستا ١١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خستوونەتە خوارەوە.
هەروەها باسی لەوە کردبوو کە دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا ٢٠٢ کەشتیی کە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا، رژێمی داگیرکەر و بەریتانیا هەبوو کراونەتە ئامانج.
ناوبراو جەختی لەوە کردبوو کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بە پێداگری بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند قەزایەک لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بەناو ئەو یاسایەی لە لەلایەن پەڕلەمانی داگیرکەر پەسەند کراوە و راگەیاند کە "یاسای نوێی کنێست جارێکی دیکە نەژادپەرستی رژێمی سەهیۆنی ئاشکرا دەکات."
رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی داگیرکەران بۆ سەر ئێران کرد کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام درا و لە ئەنجامیدا ٤ سەرباز و مەدەنیێک شەهید بوون.
لە بەندەری ئەلخسیراسی وڵاتی ئیسپانیا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر کەشتیێک کە لە ئێکوادۆرەوە دەهات دەست بە سەر ١٣ تەن ماددەی هۆشبەر لە جۆرەی کۆکائیندا گیرا.