لە بەندەری ئەلخسیراسی وڵاتی ئیسپانیا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر کەشتیێک کە لە ئێکوادۆرەوە دەهات دەست بە سەر ١٣ تەن ماددەی هۆشبەر لە جۆرەی کۆکائیندا گیرا.
دەستنیشان کرا، ئۆپڕاسیۆنەکە گەورەترین ئۆپڕاسیۆنە لە مێژووی ئیسپانیادا و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا دەست بە سەر ١٣ تەن کۆکائیندا گیراوە.
باس لەوە کرا کە پۆلیسەکان ٥ هێرشیان ئەنجام داوە و لە شاری تۆلەدۆ ئافرەتێکیان دەست بە سەر کردوون.
بە پێی راگەیەندراوەکە، کەشتییەکە بە شێوەی فەرمی هاتووە وڵات و چالاکییەکان بۆ دەستبەسەر کردنی ٢ بەرپرسی کەشتیەکە کە هەڵاتوون بەردەوامە.
کۆتاجار گەورترین ئۆپڕاسیۆنی ئیسپانیا لە دژی ماددەی هۆشبەر لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام درابوو و دەست بە سەر ٩.٤ تەن ماددەی هۆشبەردا گیرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٥٠٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٦٨٤ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند قەزایەک لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بەناو ئەو یاسایەی لە لەلایەن پەڕلەمانی داگیرکەر پەسەند کراوە و راگەیاند کە "یاسای نوێی کنێست جارێکی دیکە نەژادپەرستی رژێمی سەهیۆنی ئاشکرا دەکات."
رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی داگیرکەران بۆ سەر ئێران کرد کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام درا و لە ئەنجامیدا ٤ سەرباز و مەدەنیێک شەهید بوون.