رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند قەزایەک لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تەواوی شەو بەردەوام بوو لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قەزاکانی شارۆچکەکانی سوور و بینت جوبەیل.
داگیرکەران قەزاکانی تیری، سوڵتانییە، تەبنین، شەکرە، کونین و خرابەکانی سلمیان بۆردوومان کرد.
داگیرکەرانی قاتیل هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر باڵەخانەیەک لە ناوەڕاستی شاری سوور ئەنجام دایەوە و بووە هۆی بریندار بوونی چەند کەسێک. هەروەها داگیرکەران دوای نیوەشەو هێرشیان کردە سەر قەزاکانی مەسنووری، غەندوریە و فورون لە باشووری لوبنان.
هەروەها درونەکانی چاودێری رژێمی داگیرکەر لە تەواوی شەو بەردەوامبوون لە فڕین لە گوندەکانی باشووری لوبنان و ناوچەی خەتی شین لە سنوور.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٥٠٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٦٨٤ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بەناو ئەو یاسایەی لە لەلایەن پەڕلەمانی داگیرکەر پەسەند کراوە و راگەیاند کە "یاسای نوێی کنێست جارێکی دیکە نەژادپەرستی رژێمی سەهیۆنی ئاشکرا دەکات."
رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی داگیرکەران بۆ سەر ئێران کرد کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام درا و لە ئەنجامیدا ٤ سەرباز و مەدەنیێک شەهید بوون.