هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا ٣ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجام دایەوە کە لە ژێر کۆنترۆلی بزووتنەوەی انصارالله-دایە.
فڕۆکەکانی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا-بەریتانیا شەوی شەممە ٣ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر سەنعای پایتەختی وڵاتی یەمەن ئەنجام دایەوە.
کەنالی ئەلمەسیرە باسی لەوە کرد کە هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی سەربازی لە ناوچەکانی نەهدەین و حەفا لە باشووری سەنعای پایتەخت ئەنجام دراون.
گەلی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە هێرشەکان تەواوی شارەکەیان لەرزاندووە و کۆگاکانی چەک کراونەتە ئامانج.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣یەوە بۆ پشتگری لە گەلی غەززە بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنەکانی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر کەشتییەکانی کە پەیوەندییان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەیە و خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین.
لە بەرامبەردا هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە دەریای سوور دەستیان بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن و بزووتنەوەی انصارالله کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عاسم نابح وتەبێژی شارەوانی غەززە راگەیاند کە تەنها لە سەدا ٤٠ی ئاوارەکانی غەززەیی دەتوانن ئاو بە دەست بهێنن.
حەسەن سەلامە فەرماندەی ئەسیر دۆخی خۆی و ئەسیرەکانی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەرانی "وەک مردن" وەسف کرد.
هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا ئەنجام درا کە سەربازە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرن.
هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ شەو دەستی بە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم ٢٠ کەسی دەستبەسەر کرد.