لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارێک لە ویلایەتی کوێرتارۆی وڵاتی مەکسیک لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شاری جاردینێک ویلایەتی کوێرتارۆی وڵاتی مەکسیک رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیانی وڵات، گروپێکی چەکدار بە بارهەڵگرێک هاتوونەتە بارەکە و دەستیان بە گولڵەبارانکردنی بارەکە کردووە.
لە گرتەڤیدیۆکان دەبینرێت کە گروپەکە بە بارهەڵگرێک پڕ لە چەکی قورس هاتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئەوانەی لە ناو بارەکەدانە رادەکەن بۆ دەوروبەر.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی وڵات، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٠ کەس مردوون کە ٣یان ئافرەت بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، بارهەڵگرەکە لە ناوچەیەکی دیکە دۆزراوە کە بە گشتی سووتێنرابوو و تاوەکو ئێستا گومانلێکراوێک دەستبەسەر کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عاسم نابح وتەبێژی شارەوانی غەززە راگەیاند کە تەنها لە سەدا ٤٠ی ئاوارەکانی غەززەیی دەتوانن ئاو بە دەست بهێنن.
حەسەن سەلامە فەرماندەی ئەسیر دۆخی خۆی و ئەسیرەکانی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەرانی "وەک مردن" وەسف کرد.
هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا ئەنجام درا کە سەربازە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرن.
هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ شەو دەستی بە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم ٢٠ کەسی دەستبەسەر کرد.