وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە وڵاتانی ئەفریقا هاوکاری پارەیی بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە کیشوەری ئەفریقا. وەقفەکە لە ئەنجامی چالاکییەکاندا لە شاری ئەدیس ئابابای پایتەختی وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری پارەیی بە سەر دەیان منداڵی یەتیم دابەش کرد.
وەقفی یەتیمەکان تەنها بە پاڵپشتی دارایی سنوردار نییە، بەڵکو چالاکیی پاڵپشتی تەندروستی دەروونی بۆ منداڵانی یەتیمیش بەڕێوە دەبات.
بەرنامەکانی پاڵپشتی دەروونی ئامانجیان پێشکەشکردنی پاڵپشتی سۆزدارییە بۆ منداڵان لە ژینگەیەکی سەلامەتدا بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی ئەو سەختییانە ببنەوە کە تووشی دەبن.
رەحیمە جوهەر یاسین نوێنەری وەقفی یەتیمەکان باسی لەوە کرد کە وەقفەکە خەرجانەی مانگی تشرینی دووەمی یەتیمەکانیان دابەش کردووە و سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان لە وەقفەکە.
دوای دابەشکردنی پارەکە بە کۆمەڵ بۆ خێرخوازەکان دوعا کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە فلیپین بەهۆی زریانی مان-یی لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون و ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسیش چۆڵکران.
حوسێن محەمەد عەفیف بەرپرسی کاروباری میدیایی حزب الله لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باڵەخانەیەک لە ناوچەی راس ئەلنەبعی بەیرووت شەهید بوو.
لە کەنارئاوەکانی دوورگەی یاکوشیمای وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٨٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٧٤٠ کەسیش بریندار بوون.