هێزەکانی داگیرکەر ٣ ئەسیریان لە کەناری غەززە بە تەقەکردن دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادکردنیان شەهید کرد.
ئاژانسی وەفا بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان و شایەتحاڵەکان رایگەیاند کە هێزەکانی داگیرکەر ئەو ٣ ئەسیرەیان لە دەروازەی سەربازگەی "زیکیم" لە باکووری کەناری غەززە ئازاد کردووە.
بە پێی هەواڵەکە، پاش ماوەیەکی کەم لە ئازادکردنی ئەسیرەکان، بە تەقەی بەلەمەکانی چەکی سەهیۆنی لە نزیک مزگەوتی ئەلخالیدی لە رێگای کەنار دەریاکان لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە تیرۆر کراون.
راگەیەندرا کە تەرمی ئەو ٣ شەهیدە گواستراونەتەوە نەخۆشخانیە شیفا لە غەززە و شەهیدەکان دوو کەسی بەساڵاچوو بوون بە ناوەکانی عەلی و نادی مەعروف و حەمزە ئەلحەتوو.
ئەو شەهیدانە لە کاتی هێرشی سەر باکووری کەناری غەززە لە ٥ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا بە دیل گیرابوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عاسم نابح وتەبێژی شارەوانی غەززە راگەیاند کە تەنها لە سەدا ٤٠ی ئاوارەکانی غەززەیی دەتوانن ئاو بە دەست بهێنن.
حەسەن سەلامە فەرماندەی ئەسیر دۆخی خۆی و ئەسیرەکانی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەرانی "وەک مردن" وەسف کرد.
هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا ئەنجام درا کە سەربازە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرن.
هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ شەو دەستی بە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم ٢٠ کەسی دەستبەسەر کرد.