لە ئەنجامی هەوڵەکانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بۆ چارەسەرکردنی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان، ٥٠٠ ئالوودەبووی دیکە چارەسەر کران و نەخۆشخانەیان بەجێ هشت.
نووسینگەی بریکاری وەزیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە گشتی ٥٠٠ ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکان کە لە ناوەندێکی چاکسازی لە کابولی پایتەخت چارەسەریان بۆ کراوە، چاکبوونەتەوە و لەگەڵ خێزانەکانیان یەکتریان بینیوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە دوای ٤ مانگ پرۆسەی چارەسەری پزیشکی و چاکسازی، ئەو ئالوودەبووانەی کە راهێنانی پیشەیی و کاریان وەرگرتووە نەخۆشخانەکەیان بەجێ هشتوون.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان دوای رزگارکردنی وڵاتە لە ژێر داگیرکاری ئەمریکا، شەڕێکی گەورەی دژی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستپێکرد.
جگە لە بردنی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناوەندەکانی چاکسازی، ئیمارەتەکە چاندنی خەنەبەر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی قەدەغە کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عاسم نابح وتەبێژی شارەوانی غەززە راگەیاند کە تەنها لە سەدا ٤٠ی ئاوارەکانی غەززەیی دەتوانن ئاو بە دەست بهێنن.
حەسەن سەلامە فەرماندەی ئەسیر دۆخی خۆی و ئەسیرەکانی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەرانی "وەک مردن" وەسف کرد.
هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا ئەنجام درا کە سەربازە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرن.
هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ شەو دەستی بە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم ٢٠ کەسی دەستبەسەر کرد.